10/6/2018 11:54 AM

كورد لە هۆڵەندا بەشداری ئۆركێسترای پەنابەران دەكات

ساڵانە لە هوڵی بەناوبانگی paradiso لە وڵاتی هۆڵەندا دوو ئۆركێسترای گەورە  بەرێوە ئەچێت.


ئۆركێسترای یەكەم كەتایبەتە بە ژەنیارانی هۆڵەندا كە پێكهاتوون لە 50 ژەنیار و ساڵانە چەندین هۆنەرمەندی گەورە بەشداری تێدا دەكات كە وەك كاسم ساهیر و مایكڵ جاكسۆن لە پێشتردا بەشدارییان تێدا كردووە  كە بە ئۆركێسترای fanfar paroutناودەبرێت.


وە ئۆركێسترای دووەم كە تایبەتە بە ئۆركێسترای پەنابەران كە بە ناوی orchestre parout ناودەبرێت بەرێوە ئەچێت.


هونەرمەند كاروان  حەمید حەلاق كە وەك پەنابەرێكی كورد لەو وڵاتە ئەژی و وەك ژەنیاری باڵەبان بەشداری كردووە .


هونەرمەند حەلاق لەلێدوانێكیدا بۆ  سایتی خاك تیڤی ئەوەی بڵاو كردەوەكە ئەم ئۆركێسترایانە ئاماژەیە بۆ رۆحی پێكەوە ژیانی نەتەوەكان و تێكەڵ بوون لەگەڵ میوزیكدا و ئامانجمان لەم كۆنسێرتە تێگەیشتنە لە ناخی پاك و رووە جوانەكانی پەنابەران".







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved