وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپیه‌كی بۆ خاك نێدراوه، تێیدا سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی پۆله‌كانی 12 ی ئاماده‌یی و 9 بنه‌ڕه‌تی راگه‌یاند. ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه... به‌خۆشحاڵییه‌وه سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه وه‌زاری و نیشتمانییه‌كانی هه‌ردوو پۆلی 12ی ئاماده‌یی و 9ی بنه‌ڕه‌تی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین. جێگه‌ی شانازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و هه‌موو لایه‌كه، كه له‌م كاته هه‌ستیارو له‌م دۆخه قورسه ئابوورییه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆسه‌یه‌كی نیشتمانی و هه‌ستیاری وه‌ها گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه تیایدا زیاتر له 250 هه‌زار قوتابی و خوێندكار به چاودێری زیاتر له 24 هه‌زار مامۆستا له 4500 هۆڵ تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا. لێره‌وه زۆر سوپاسی لیژنه‌ی باڵای ئه‌زموونه‌كان و سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاران و لیژنه ئه‌زموونییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگا‌و قه‌زاكان و به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵه‌كان و چاودێرانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه به‌م پڕۆسه‌یه‌وه ماندووبوون و به شه‌ونخوونییه‌كانیان توانیان خزمه‌تێكی بێوێنه بكه‌ن. هیوای سه‌ركه‌وتنیش بۆ قوتابیان و خوێندكارانی خۆشه‌ویست ده‌خوازین و دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵ و شه‌ونخوونییه‌كانیان به‌فیڕۆناچێت و به‌وپه‌ڕی دادپه‌روه‌رییه‌وه مافی خۆیان وه‌رده‌گرن. له كۆتاییدا سوپاسی هه‌موو ده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه هه‌ستیارانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا كرد. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure