11/6/2018 11:01 AM

چۆنێتی ئاماده‌كردنی زه‌ڵاته‌ی ته‌ماته‌ به‌ساس

له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی خواردندا بۆ گۆڕانكاری هه‌ندێكجار پێویستت به‌ بیرۆكه‌ی نوێ هه‌یه‌ تا خواردنی سه‌ر مێزه‌كه‌ت بڕازێنیته‌وه‌، یان بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ‌خواردنی جۆراوجۆر وه‌ربگریت، بۆیه‌ له‌م بابه‌ته‌دا بیرۆكه‌ی ئه‌م زه‌ڵاته‌ به ‌ته‌ماته‌و ساسه‌وه‌ پێشكه‌شتان ده‌كه‌ین.

كه‌ره‌سته‌كانی زه‌ڵاته‌ی ته‌ماته‌:
نیو ده‌سك كه‌ره‌وز
500 گرام ته‌ماته‌
كه‌مێك شویت
كه‌مێك پیاز
۱۵۰ گرام په‌نیری سپی
4 كه‌وچكی چێشت ده‌نكه‌ هه‌نار
* دوایئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانت ئاماده‌كردو زه‌ڵاته‌كت دروستكرد ده‌توانیت ساسه‌كه‌شی بۆ ئاماده‌بكه‌یت.

كه‌ره‌سته‌كانی ساس بۆ زه‌ڵاته‌ی ته‌ماته‌
1 كه‌وچكی چێشت خه‌ل
1 كه‌وچكی چێشت سركه‌ی هه‌نار 
1 كه‌وچكی چێشت هه‌نگوین
1 پارچه‌ سیری وردكراو
3 كه‌وچكی چێشت زه‌یتی زه‌یتون
ئاوی لیمۆ به‌پێی حه‌زی خۆت
* بۆ ئاماده‌كردنی ساسی زه‌ڵاته‌كه‌، هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان له‌ناو قاپێكدا تێكه‌ڵبكه‌و به‌پێی حه‌زی خۆت خوێ و بیبه‌ری به‌سه‌ردا بكه‌، له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ی تر پێشكه‌شیبكه‌.

خاك 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved