توێژه‌رانی ئه‌مریكا پشكنینێكی نوێیان داهێناوه كه پێشوه‌خته ئاگادارمان ده‌كات خانمێك پێشتر له‌واده‌ی ئاسایی منداڵی ده‌بێت و كۆرپه‌كه‌ی ناكام ده‌بێت. ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، كه له جۆرناڵی زانستی (ساینس) بڵاوبوونه‌ته‌وه، ده‌ریانخستووه پشكنینه نوێیه‌كه 80%ی خانمانی دووگیاندا پێشبینی راستی داوه به منداڵبوون به‌ر له واده‌ی ئاسایی. تیمه‌كه كه له زانكۆی ستانفۆردی ئه‌مریكا بوون، ده‌ڵێن: پشكنینه نوێیه‌كه هێنده‌ی سۆنه‌ر كارایه له دیاریكردنی واده‌ی له‌دایكبوونی منداڵ به‌گشتی. به‌ڵام هۆشداریش ده‌ده‌ن هێشتا هه‌نگاوی ترماون له‌م رێگا نوێیه‌دا بنرێن، به‌رله‌وه‌ی پشكنینه‌كه به كرده‌یی بخرێته بازاڕ‌و به‌رده‌ست بێت. پشكنینه نوێیه‌كه پێوانه‌ی مادده‌ی بۆماوه‌یی (RNA) له خوێنی خانمه‌كه‌دا ده‌كات، كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له كۆرپه، وێڵاش و دایكه‌كه ده‌رده‌چن و ده‌چنه سووڕی خوێن. له پشكنینه نوێیه‌كه‌دا هه‌فتانه نموونه له خوێنی خانمی دووگیان وه‌رده‌گیرێت و سه‌رنجده‌درێته گۆڕانكارییه‌كانی مادده بۆماوه‌ییه‌كه‌و په‌یوه‌ندییان به ته‌مه‌نی سكه‌كه‌و واده‌ی منداڵبوون. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، دوو مانگ به‌ر له روودانی پشكنینه‌كه پێشبینی منداڵبوونی ناكام ده‌كات و له‌دیاریكردنی واده‌ی منداڵبوونیش به‌گشتی هێنده‌ی سۆنه‌ر ورده. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ته‌نها 38 خانم ئه‌نجامدراوه كه ژماره‌یه‌كی كه‌مه، له داهاتوو ده‌بێت له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی فراوانی خانمان دیسان تاقیبكرێته‌وه‌و ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر بدات به‌رله‌وه‌ی دوا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت. خاك – سیڤا ئازاد س: BBC
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure