زۆر له بینه‌ران پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌بێت كاردانه‌وه‌ی "هێكتۆر كوپه‌ر"ی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی میسر چی بێت سه‌باره‌ت به لاساییكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن رامز جه‌لاله‌وه. له پرۆگرامی به‌ناوبانگی رابواردن "رامز تحت السفر" له‌پاش چه‌ند زنجیره‌یه‌ك راهێنه‌ره ئه‌رجه‌نتینیه‌كه هاته ده‌نگ و وتی ته‌نها سێ خوله‌ك ته‌ماشای پرۆگرامه‌كه‌ی كردووه‌و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی رامز پێشكه‌شی ده‌كات هیچ له كه‌سایه‌تی كوپه‌ر ناچێت. راهێنه‌ره ئه‌رجه‌نتینیه‌كه دانی به‌وه‌دا نا تیمی پرۆگرامه‌كه ئه‌ركێكی زۆریان كێشاوه، هه‌روه‌ها وتیشی كه لاساییكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك شتێكی زۆر ئاساییه به‌لامه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی نه‌گاته شتی تایبه‌ت. رامز جه‌لال له‌شێوه‌ی راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتینی "هێكتۆر كوپه‌ر" خۆی ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به به‌شداربووانی پرۆگرامه‌كه بهێنێت كه ئه‌مه گاڵته نیه‌و گه‌شتێكه بۆ رووسیا. خاك - سیڤا ئازاد س: سیدتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure