هه‌رچه‌نده ڕێكخستن و بۆیه‌كردنی نینۆكه‌كان دیمه‌نێكی جوان ده‌به‌خشێت به ده‌ستوپه‌نجه‌ی خانمان، به‌ڵام تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی گڵۆپ و ڕووناكییه‌كانی بۆ وشككردنه‌وه و بریسكه پێدانی نینۆكه‌كان به‌كارده‌هێنرێن مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست دروست ده‌كات. به‌پێی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان زۆر جار پزیشكه‌كان هۆشدار ده‌ده‌ن له مه‌ترسییه‌كانی تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی و ئه‌وه دوپاتده‌كه‌نه‌وه كه مه‌ترسیی زۆری هه‌یه بۆ تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی پێست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی خانمان به‌رده‌وام ده‌چنه سه‌نته‌ره‌كانی گرنگیدان به نینۆك و له‌وێدا بۆ ڕێكخستنی نینۆكیان هه‌فته‌ی دوو بۆ سێ جار و جاری بۆ ماوه‌ی پێنج خووله‌ك ده‌ستیان ده‌خه‌نه به‌ر تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی زۆری هه‌یه كۆمه‌ڵێك له زانایانی ئێرله‌ندییش به‌ئه‌نجامدانی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بیروبۆچوونی جیاوازیان ده‌ربڕیوه و ده‌ریده‌خه‌ن كه ده‌ست خستنه ژێر ئامێری تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی مه‌ترسیی بۆ پێست دروست ده‌كات ته‌نها له‌و كاتانه‌دا نه‌بێت كه خانمان جۆره ده‌ستكێشێك له ده‌ست بكه‌ن كه ده‌ستیان له‌و تیشكه ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها جۆره كریمێك به‌كار بهێنن كه وه‌ك دژه خۆر وایه و پێستی ده‌ست له‌و تیشكه مه‌ترسیدار و سووتێنه‌ره ده‌پارێزێت. سه‌رچاوه: Dw
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure