قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی سلێمانی پلانی ئه‌منی توند به جه‌ژن داده‌ڕێژن بۆ روونه‌دانی رووداوی نه‌خوازراو له رۆژانی جه‌ژندا. دوای كۆبونه‌وه‌یان ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: قائیمقامیه‌ت و لیژنه ئه‌منیيه‌كان و لیژنه هاوبه‌شه‌كان كۆبووینه‌وه‌و پیلانێكی ئه‌منی توندمان بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان داڕشتووه هه‌تا رێگری بكرێت له روودانی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو. وتیشی: كارئاسانی ته‌واو ده‌كرێت بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی گه‌شتیاران و داواكاریشین هه‌م گه‌شتیاران و هاووڵاتیان و راگه‌یاندنه‌كانیش هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پلانه ئه‌منیه‌ی داڕێژراوه به شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌بچێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و چاودێری بازرگانی و هێزه‌كانی پۆلیس له رۆژانی پێش جه‌ژنه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ رێگریكردن له فرۆشتنی ته‌قه‌مه‌نی و یاریه ئاگرینه‌كان، به‌داخه‌وه ئه‌وانه هه‌مووی به‌قاجاغ داغڵی سلێمانی ده‌كرێن. ئه‌وه‌شی خسته‌روو، رێگری له هاتنه ناوه‌وه‌و به‌كارهێنانی ماتۆڕسكێلی رێگه پێنه‌دراو ده‌كرێت و بۆ دوای جه‌ژنیش پلانی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ زیادبوونی ئه‌و ماتۆڕسكێلانه. خاك - تایبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure