دوای رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان جه‌سته‌ی مرۆڤ ڕادێت له‌سه‌ر شێوازێكی دیاریكراو له خواردن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته خواردنی بڕێكی زۆر له خۆراك له‌ڕۆژانی جه‌ژن و به‌تایبه‌ت نانی به‌یانی یه‌كه‌م ڕۆژو كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ. بۆ پاراستنی ته‌ندروستی له ڕۆژانی جه‌ژندا د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ پسپۆڕی زانستی خۆراك گرنگترین ڕێنماییه خۆراكییه‌كان بۆ سایتی خاك روونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: 1- باشتروایه نانی به‌یانی ڕۆژانی جه‌ژن هه‌مان خۆراكی پارشێوی مانگی ڕه‌مه‌زان یان هاوشێوه‌ی نانی به‌یانی ڕۆژانی پێش ڕه‌مه‌زان بێت، وه‌ك نان و ماست، په‌نیر، هێلكه، هه‌وڵبدرێت خواردنی ته‌قلیدی به‌یانی یه‌كه‌م ڕۆژ دوابخرێت و نیوه‌ڕۆ بخورێت. 2- ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌یانی یه‌كه‌م خواردنی جه‌ژن ئاماده‌كرا ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه: * خواردنی بڕێكی كه‌م له برنج و شله، هه‌وڵبدرێت یه‌ك جۆر شله بخورێت. * یه‌ك جۆر گۆشت لێبنرێت و بڕی كه‌م و بێ چه‌وری بن. * ده‌توانرێت به‌یانیه‌كه‌ی بڕێكی كه‌م له گۆشت یان سنگی مریشك یان جگه‌ری بر‌ژاو بخورێت له‌جیاتی برنج و شله. 3- خواردنی ژه‌می نیوه‌ڕۆو ئێواره له‌كاتی خۆیدا، گرنگه ئێواران خواردنی سوك بخورێت. 4- خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ئاو له‌نێوان ژه‌مه‌كان به‌درێژایی ڕۆژه‌كه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماو زیاتر هیلاكبوون له‌چاو ڕۆژانی ڕه‌مه‌زان. 5- خۆت به‌دوور بگره له خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه‌و خواردنه‌وه گازیه‌كان، واباشتره شه‌ربه‌تی فرێشی كه‌م شه‌كر بخورێته‌وه. 6- دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی شیرینی و بڕێكی زۆر له چه‌ره‌س، باشتره بڕێكی كه‌م له چه‌ره‌سی كاڵ و كه‌م سوێری بخورێت. 7- خواردنی سه‌وزه‌و میوه زۆر گرنگه به‌تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێكی زۆر ئاویان تێدایه وه‌ك ترۆزی، خه‌یار، كاڵه‌ك، مزره‌سێو، شوتی، قه‌یسی، میوه‌ی شیرین، هه‌وڵبده سێ جار له‌نێوان ژه‌مه‌كان بیانخۆیت. 8- ڕۆشتن به‌پێ و كه‌م دانیشتن. 9- زۆر گرنگه شه‌وی پێش جه‌ژن زوو بخه‌ویت و ڕۆژانی تریش دووربكه‌ره‌وه له شه‌ونخونی، دانیشتنی زۆر به‌دیار ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێته‌وه. 10- پاڵنه‌كه‌وتن دوای خواردن لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر. 11- ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، پێویسته زۆر ئاگاداری خواردنی ده‌رمانه‌كانیان بن له‌كاتی خۆیدا له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به پارێزی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانیان. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure