12/6/2018 09:11 AM

جەنگ هیچ روخسارێکی ژنانەی نییە

لە دووتوێی 479 لاپەڕەدا کتێبی (جەنگ هیچ روخسارێکی ژنانەی نییە) کە یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

ئەم کتێبە نووسینی سڤێتلانا ئەلکسیڤیچ-ەو هیوا قادر لە سویدییەوە کردویەتی بە کوردی.

ئەم کتێبە، بە ڕۆمانی دۆکۆمێنتاری، یان خیتابی ناوزەد ئەکرێت. یەکێکە لە کتێبە غەمبارەکانی کۆتایی سەدەی ڕابردوو سەرەتای ئەم سەدەیە. دوای تێپەڕبوونی چل ساڵ بەسەر جەنگی جیهانی دووهەمدا، سڤێتلانە گەڕاوە بەدوای هەموو ئەو کچانەی کە کاتی خۆی بەشداری جەنگیان کردووە.

سڤێتلانە ئەڵێت: بە دەیان کیلۆمەتر شریتی کاسێتی تۆمارکراوم هەیە. ئەمکارە نزیکەی ٢٦ ساڵی خایاندووە. زیاد لە دوو سەد چیرۆکی ئەو ژن و کچانەی تیادا کۆکراوەتەوە.

بەم کتێبە و سێ کتێبی تری هاوشێوەی ئەم کتێبە کە ئەوانیش باس لە جەنگ و کارەساتەکان ئەکەن، سڤێتلانە توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب لە ساڵی ٢٠١٥دا بباتەوە.


خاك - كوردستانی نوێ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved