12/6/2018 09:32 AM

سووده‌كانی فازلین بۆ خانمان

فازلین زۆر به‌سووده‌ بۆ پێستی رووخسار به‌تایبه‌ت بۆ خانمان، به‌وپێیه‌ی پێست شێدار ده‌كات و هه‌روه‌ها پێست له‌ پیسی و خاڵه‌ ره‌شه‌كانی ناو كونیله‌كانی پاكده‌كاته‌وه‌.

له‌ ئێستاشدا كه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زانداین و به‌هۆی به‌ڕۆژوبوونه‌وه‌ خانمان پێستیان وشكده‌بێته‌وه‌، ده‌توانن به‌ فازلین پێستیان بپارێزن و به‌تایبه‌ت شه‌وان به‌كاریبهێنن.

فازلین ده‌بێته‌ هۆی سافكردن و هێوركردنه‌وه‌ی پێست و له‌ قڵیشان ده‌یپارێزێت، هه‌روه‌ها ئه‌و پێسته‌ی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی هه‌تاوی زۆره‌وه‌ سوربووه‌ته‌وه‌ یان وه‌كو ده‌وترێت سوتاوه‌، ده‌توانرێت به‌ به‌كارهێنانی فازلین پێستت بپارێزێت و بهێنرێته‌وه‌ دۆخی پێشتری.

له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزبوونی مووی برۆ و برژانگ بۆ ئه‌و خانمانه‌ی ئاره‌زووی برۆو برژانگی پڕ ده‌كه‌ن.

خاك - لانه‌ كاشان
س: سیدتی





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved