تایلۆر سوێفت ئەستێرەی دیاری بواری هونەری جیهانیی، هەمیشە لەکلیپەکانیدا بەجیاواز دەردەکەوێت و هەمیشە لەبەرهەمە هونەرییەکانیدا سوپرایزی بۆ هەوادارانی هەیە، لەم سونگەیەوە چەند سەعاتێک پێش بڵاوکردنەوەی کلیپە نوێکەی ناوی کلیپەکەی بۆ گوێگرانی ئاشکرا کرد. کلیپە نوێکەی تایلۆر سوێفت ناوی (Babe)یەو بەهاوکاریی گروپی (SugarLand) بەرهەمیهێناوە. شایانی باسە ئەم کلیپە نوێیەی سوێفت هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بەچەند ساعاتێک توانیی بینەرێکی زۆر بۆ لای خۆی رابکێشێت کە گەیشتۆتە زیاتر لەملیۆنێک بینەر.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure