هه‌رچه‌نده به‌ساڵاچوان هه‌میشه له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی خه‌ڵه‌فاندان، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و مه‌ترسییه هه‌ره‌شه له‌كه‌سانی كه‌م ته‌مه‌نیش ده‌كات. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشك و زانایانی كۆلیژی پزیشكیی زانكۆی (بۆستن) له‌ئه‌مریكا ده‌ریخستووه ،جگه له كه‌سانی به‌ساڵاچوو كه‌سانێكیش كه له ته‌مه‌نی مامناوه‌ندییدان به هۆی ململانێیه‌كانی ژیانه‌وه تووشی خه‌ڵه‌فان ده‌بن. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بێوه‌ژنه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌م خه‌ون و ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی په‌نجاو شه‌ست ساڵیاندان كێشیان كه‌مه، له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی خه‌ڵه‌فاندان. هه‌روه‌ها كێشه‌كانی بێبه‌شیی له خۆشه‌ویستی و سۆز له ته‌مه‌نی دوای چل ساڵیی‌و كێشه‌ی دارایی‌و جیا بوونه‌وه‌ش یه‌كێكی ترن له‌و هۆكارانه‌ی كه خه‌ڵه‌فان پێش ده‌خه‌ن. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه مه‌ترسی خه‌ڵه‌فان زیاتر ده‌كات و چۆنییه‌تی كارلێككردنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا. له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر ( رود ئیو) مامۆستای زانستی توێكاریی و زانستی ده‌مار له زانكۆی بۆستن وتی» ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ پیاده‌كردنی شێوازی فێر بوونی ئالیی بۆ ده‌ستنیشانكردنی كۆمه‌ڵێكی نوێی هۆكاره‌كان كه په‌یوه‌سته به‌زیادبوونی مه‌ترسیی خه‌ڵه‌فان». ئه‌و وتیشی» له ڕێگه‌ی ده‌ستنیشانكردنی فاكته‌ره‌كانی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه كه ڕه‌نگه بتوانرێت بگۆردرێت، ئومێدمان وایه بتوانین وا بكه‌ین خه‌ڵك له خه‌ڵه‌فان بپارێزین له كاتێكدا هیچ ده‌رمانێك نییه به ته‌واوی ئه‌و حاڵه‌ته چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌رچاوه: الصحة والحیاة
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure