13/6/2018 09:00 AM

چاكسازی سەردانیكردنی زیندانیان لە رۆژانی جەژندا رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی سەردانیكردنی زیندانیانی لە رۆژانی چەژندا راگەیاند.

لە راگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی رایگەیاندووە، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەهیچ شێوەیەك سەردانیكردنی زیندانیان رێگەپێدراو نییە.

دقی راگەیەنراوەكە....

بەرێوەبەرەیاتیمان ئاگاداری سەرجەم سزادراوان و كەسوكاریان دەكاتەوە كە سەردانیكردن بۆ رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان بەمشێوەی لای خوارەوەیە:

- یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەهیچ شێوەیەك سەردانیكردن نییە.

-دووەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز سەردانیكردن بۆ سزادراوانی بلوكی (1) + بەشی پێشوازی بەرێكردن دەبێت.

- سێهەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز سەردانیكردن بۆ سزادراوانی بلوكی (2) + ئەو سزادراوانەی كە بە سزای لە سێدارەدان سزادراون.

تێبینی/ سەردانیكردن تەنیا بۆ كەسوكاری دەرەجە (1و2)ی سزادراوانەو پێویستە هاولاتی لەكاتی سەردانیكردندا پێناسی باری شارستانی لەگەل خۆیدا بهێنیت.

بەدەر لەم دوو رۆژەی جەژن هەفتەی داهاتوو سەردانی ناكرێت.

 

خاك - راگەیاندنی چاكسازی گەورانی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved