لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌دواداچوون بۆ ده‌رمان و بواری ته‌ندروستی ده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئه‌و شوێنانه‌ی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نابن سزاده‌درێن. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له كۆمه‌ڵێك لیژنه‌ی تایبه‌تی بواره جیاوازه‌كان دروستبوون، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و به‌دواداچوونی ده‌رمان له ده‌رمانخانه‌كان و شێوازی عه‌مباركردنی، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكهێنراوه. وتیشى: یه‌كێك له لیژنه نوێكان به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی پێكهێنراوه، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستییه كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی چاودێریكردنی ده‌رمانخانه‌و نۆرینگه‌و ئه‌وشوێنانه‌ی له‌بواری پزیشیكیدا كارده‌كه‌ن، ده‌كات. وتیشی: لیژنه‌كه له كه‌سانی پسپۆڕی بواره جیاوازه‌كان و نوێنه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه پزیشكی ده‌رمانساز، خۆپاراستنی ته‌ندروستی، ئاسایشی ئابوری، چاودێری بازرگانی و قائیمقامیه‌تی سلێمانی، پێكهاتووه. راشیگه‌یاند؛ لیژنه‌كه به‌دواداچوون بۆ كوالێتی و نرخی ده‌رمان و رێكاره یاساییه‌كانی مۆڵه‌ت و ته‌واوی مه‌رج و ئه‌و رێنمایانه‌ی كه پێویسته له‌و شوێنه‌دا هه‌بن ده‌كات. روونیكرده‌وه: پێویسته ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌فرۆشرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درابێت و هه‌رده‌رمانێك به نایاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كرابێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌رمانخانانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن ده‌گیرێته‌به‌ر، كه‌خۆی له غرامه‌ی ماددی تا داخستن و به‌دادگا گه‌یاندنی شوێنه‌كه روبه‌رووی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure