ڕێكخراوێكی به‌ریتانیی پسپۆڕ له‌بواری كاری دۆزینه‌وه له ئۆقیانوسه‌كان ناوچه‌یه‌كی نه‌زانراوی له نزیك سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ئاشكرا كردووه كه به ده‌یان جۆر زینده‌وه‌ری ده‌ریایی تێدایه كه تا ئێستا نه‌بینراون. ئه‌و ڕێكخراوه كه به (Nekton) ناسراوه به هاوكاری زانایانی بواری ده‌ریاناسیی له‌زانكۆی ئۆكسفۆرد له ناوچه‌ی شه‌به‌نگی نه‌زانراو و له قوڵایی هه‌زار پێ له ژێر ڕووی ئۆقیانوسه‌وه و له‌ده‌وری به‌رمۆدا ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه. به پێی وته‌ی تیمه‌كه، له ناوچه‌كه‌دا زیاتر له 100 جۆر زینده‌وه‌ری نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه له‌وانه‌ش پووله‌كه‌داره‌كان و ده‌یان جۆری نوێی قه‌وزه و خه‌له‌ندی شیلانه‌یی ڕه‌ش كه به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته دوو مه‌تر. ئه‌م شوێنه بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مانگی مارتی ڕابردودا له لایه‌ن ئه‌و تیمه هاوبه‌شه‌ی رێكخراوی دۆزینه‌وه‌كاری له ئۆقیانوسه‌كان(Nekton) و زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆرد دۆزرایه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه(ئه‌لێكس رۆجه‌رز) مامۆستای زانستی زینده‌وه‌رناسیی له زانكۆی ئۆكسفۆرد و به‌شدار له‌و كاره هاوبه‌شه وتی» ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌كه به‌جوانی له ئاوه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌رمۆدا ده‌كۆڵینه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز پێشبینیمان نه‌ده‌كرد كه ئه‌و ژماره زۆره زینده‌وه‌ره و ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی جۆره‌كان بدۆزینه‌وه». وتیشی» ئه‌نجامه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ڕه‌نگه جۆری زیاتر هه‌بێت له‌وه‌ی كه له‌ڕابردودا ئاشكرا كراوه و پێشبینی كراوه». نزیكه‌ی 80 زانا له 12 په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ریایی به‌شدارییانكردووه،له‌و كاره‌دا و تیمه‌كه دارستانێكی قه‌وزه‌ییان له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیایه‌ك له‌ژێر ئاوه‌كه‌دا دۆزییه‌وه كه له 24 كیلۆمه‌تری كه‌ناره‌كانی به‌رمۆدا دا بوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین مۆڵگه‌ی خه‌له‌ندی شیلانه‌یی و قرژاڵی زه‌رد و ماسی زه‌ردی په‌مه‌یی باویان له‌و ئاوه‌ا دۆزییه‌وه، ئه‌مه جگه له هه‌ندێك زینده‌وه كه بۆ یه‌كه‌مین جار بوو زاناكان له‌و جۆره زینده‌وه‌رانه ببینن. هه‌ر ئه‌و تیمه به‌نیازن له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره بۆ ئۆقیانووسی هیندی بكه‌ن و كاری پشكنین بۆ ژێر ده‌ریاكانی ده‌وروبه‌ری دوورگه‌كانی مالدیڤ و مۆریشیۆس و سیشیل و ئیندمان و سۆمه‌تره بكه‌ن. ئه‌و زانا و پسپۆڕانه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه قووڵیی ده‌ریا و زه‌ریاكان ده‌توانێت ببێته په‌ناگه‌یه‌كی باش بۆ زۆر جۆری زینده‌وه‌ر كه ڕه‌نگه گۆرانكاریی كه‌شوهه‌وا كاربكاته سه‌ر گۆرینی ژینگه‌كه‌ی. سه‌رچاوه: Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure