لەدووتوێی چەندین لاپەڕەدا کتێبە نوێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بڵاوکرایەوە. فەلسەفە، وێڵبوون بەدوای راستی و چارەسەری راستەقینەدا ئەم کتێبە لەدووتوێی 186لاپەڕەدا کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.کتێبەکە نووسینی کۆمەڵێک نووسەر-ەو چەند وەرگێڕێک کردوویانە بەکوردی و ئەم بابەتانەی تێدا بڵاوکراوەتەوە: فەلسەفە چییە؟. تاڵیس یان سەرهەڵدانی فەلسەفە. چۆن ئەڕوانمە فەلسەفە. فەلسەفەی خۆرئاوا لەکۆتایی سەدەی بیستەمدا. بەرەو فەلسەفەی لێکبوردن. سەردەمی رۆشنگەری و سەڵدانی فەلسەفەی فەردانیەت. ئایین، رەخنەگرتن لەپیرۆزی سەرەتای هەموو رەخنەکانە ئەم کتێبە لەدووتوێی 190 لاپەڕەدا کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. کتێبەکە نووسینی کۆمەڵێک نووسەر-ەو چەند وەرگێڕێک کردوویانە بەکوردی و ئەم بابەتانەی تێدا بڵاوکراوەتەوە: ئایین و نوێگەری. رۆڵی چاکسازیی ئایینی. دایالۆگی ئایینی و شارستانی. چاکسازیی دین بەهۆی ئەقڵەوە. عەلمانییەت و ئایین. ئایین و سیاسەت لەکایەی ئیسلامیدا.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure