خۆپارێزی له ترس و دوودڵی هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه چه‌ندین ده‌رئه‌نجامی خراپ دروستده‌كات و مرۆڤ گیرۆده‌ی دۆخێكی ناخۆش و سه‌خت ده‌كه‌ن، بۆ خۆپاراستن له‌و دۆخه‌و ئه‌نجامه خراپه‌كانی د.جه‌عفه‌ر عومه‌ر پزیشكی ده‌روونی به سایتی خاكی راگه‌یاند: 1- راكردن له‌و شته‌ی لێی ده‌ترسێت: مرۆڤ به‌رده‌وام له‌و شته راده‌كات و لێی دوورده‌كه‌وێته‌وه كه لێی ده‌ترسێت. ئه‌مه‌ش هه‌م كاره‌كه گران ده‌كات و هه‌میش مرۆڤ به‌ره‌و گۆشه‌گیری و لاوازی ده‌بات. 2- كه‌مكردنه‌وه‌ی تهركیزو سه‌رنجدان: ترس و دوودڵی ده‌بێته هۆی ده‌ردانی هۆڕمۆنی كۆرتیزۆڵ، زۆربوونی ئه‌م هۆڕمۆنه‌ش هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌ركیز. زۆرجار ئه‌و كهمتهركیزییه به له‌بیرچوونه‌وه تێده‌گه‌ین. 3- توشبوون به نه‌خۆشی ده‌روونی و جه‌سته‌یی: له زانستی پزیشكیدا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه دوودڵی ده‌بێته هۆی چه‌ندین نه‌خۆشی، بۆ نموونه برینی گه‌ده‌و دوانزه‌گرێ یان ته‌شه‌نوجی كۆڵۆن كه زۆرێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌یانه! ته‌نانه‌ت هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ترس و دوودڵی ده‌بنه هۆی تێكچوونی كاری خانه‌كانی مێشك و داخورانی.
خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure