14/6/2018 09:55 AM

بۆ دایكان.. به‌م رێگایانه‌ شیری سروشتیت زیادبكه‌

به‌پێی ڕێنماییه‌كانی د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی منداڵان، دایكان ده‌توانن به‌م رێگایانه‌ شیردانی سروشتی خۆیان زیادبكه‌ن له‌كاتێكدا كه‌ هه‌ستیان كرد شیره‌كه‌یان به‌شی گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌یان ناكات.

1- دایكان ده‌بێت له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ خۆیان ئاسووده‌ بكه‌ن، چونكه‌ خه‌مۆكی و دوودڵی ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی شیری دایك.

2- ده‌بێت زووزوو شیر بده‌یت به‌ منداڵه‌كه‌ت چونكه‌ كاتێك منداڵ سنگی دایكی ده‌مژێت ده‌بێته‌ هۆی ده‌ردانی دوو هۆڕمۆن، یه‌كێكیان ده‌بێته‌ هۆی زیادكردنی دروستكردنی شیر، ئه‌وه‌ی تریان ده‌بێته‌ هۆی زیاتر ده‌ردانی شیر.

3- ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر شیرپێدانێكدا منداڵه‌كه‌ له‌هه‌ردوو لای سنگت شیر بخوات، ئه‌گه‌ر هه‌ستتكرد له‌توانایدایه‌ ته‌نها یه‌ك لا به‌تاڵ بكاته‌وه‌و دواتر هیلاك ده‌بێت و ناتوانێت ئه‌وه‌ی تریان بخوات، ده‌بێت كه‌ هه‌ستتكرد شیر خواردنی هێواشبوه‌ته‌وه‌ بیبه‌یته‌ لاكه‌ی تر.

4- ده‌توانیت ماساج بۆ سنگت بكه‌یت له‌كاتی شیرپێداندا بۆ ئه‌وه‌ی شیره‌ باشه‌كه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌و زۆرترین بڕی شیریش بێت.

5- ده‌بێت رێگه‌ی شیرپێدانه‌كه‌و باشبێت، نابێت مه‌مه‌وشكه‌و شیری قوتوو به‌كاربهێنیت.

6- زیادكردنی هه‌ندێك جۆری خواردن له‌لایه‌ن دایكه‌كه‌وه‌ شیری دایك زیاد ده‌كات وه‌ك (سپێناخ، برنج، گێزه‌ر، ماسی سه‌له‌موون، پرته‌قاڵ).

7- دایكان ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن بڕێكی باش شله‌مه‌نی و ئاو بخۆنه‌وه‌ به‌ڵام نابێت فشار له‌خۆی بكات.


خاك – تانیا ئاواره‌




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved