14/6/2018 10:07 AM

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پلانی ئەمنی رۆژانی جەژن ڕادەگەیەنێت

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە پلانێكی ئەمنیدا سەرجەم ڕێكارەكان دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان و سەرجەم هێزەكانیشی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشی زیاترەوە، داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات لەكاتی بوونی هەر ڕووداوێكی نەخوازراودا پەیوەندی بە هێڵە گەرمەكانی پۆلیسەوە بكەن.

-هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە سەرجەم كۆڵان و شوێنە گشتییەكان بونیان دەبێت بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان و بەهاناوەچوونیان لە بوونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.

-بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەخت لە پاراستنی شوێنە گشتی و گەشتیارییەكان دەكاتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بتوانن بەبێ كێشە سەردانیانەكانیان بكەن.

-مەفرەزەی تایبەت لەناو بازاڕەكان بونیان دەبێت.

-بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لە سەرجەم هێزەكانی دەكات كە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی تەقەمەنی و دەمانچەی مورو یارییە رێگەپێنەدراوەكان كە دەبێتە هۆی بێزاری هاووڵاتیان.

-سەرجەم هێزەكانی پۆلیس هەماهەنگ و هاوكار دەبن لەگەڵ سەرجەم هێزەكانی ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ و بەرگری شارستانی و سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەكان كە لەئەركدان بۆ رۆژانی جەژن.

-بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات لە بوونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو دەستبەجێ پەیوەندی بكەن بە هێلی گەرمی (104) بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و (105) بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان.
 

خاك - به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved