رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ڕووی هاووڵاتیان و گه‌شتیاراندا كراوه ده‌بێت. هاشم حه‌مه عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به سايتى خاكی راگه‌یاند: بڕیارمانداوه رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز مۆزه‌خانه‌كه‌مان كراوه ده‌بێت. وتیشی: هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی به مه‌به‌ستی گه‌شت هاتونه‌ته شاری سلێمانی، تا بواری ئه‌وه‌یان بۆ بڕه‌خسێت سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی بكه‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure