له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی جامی جیهانی 2018 له روسیا، رۆژانه‌و به‌رده‌وام هه‌ڵبژارده‌كانی وڵاتان ده‌گه‌نه روسیا‌و ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنی یارییه‌كان به‌پێی خشته‌ی دیاریكراو ده‌ستپێده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، زۆرینه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی وڵاتان له دابه‌زینیاندا له فڕۆكه‌خانه‌و له به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان به جلوبه‌رگی ره‌سمی واته قات و بۆینباخه‌وه ده‌بینرێن كه ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رنجی زۆرێك له خه‌ڵك و رۆژنامه‌نووسان بووه. خاك - س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure