له مانگی ره‌مه‌زاندا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له چوار هه‌زار سه‌ردانیان بۆ بازاڕ‌و شوێنه گشتیيه‌كان ئه‌نجامداوه‌و بڕێكی زۆر كاڵا‌و شمه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچووش به فه‌رمانی قائیمقام له‌ناوبراون. لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری سه‌ردان و پشكنینه‌كانی له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا راگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌كه زیاتر له 4 هه‌زار سه‌ردانیان بۆ بازاڕ‌و شوێنه گشتیيه‌كان ئه‌نجامداوه. له ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو: 650 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕووی كارڕای پێویست ده‌كرێنه‌وه. هه‌روه‌ها له‌و ژماره سه‌ردانانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌نجامیانداوه 176 شوێنی كاركردن سه‌رپێچیان له مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن كردووه به‌وهۆیه‌شه‌وه كارڕای پێویستیان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر. هه‌ر له ئاماره‌كه‌دا ژماره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی به‌هۆی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانیانه‌وه 6 شوێن له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه داخراون، دوو شوێنیش روبه‌رووی دادگا كراونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه؛ بڕی ئه‌و خۆراك و مادده ماوه‌به‌سه‌رچووانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه زیاتر له 25 تۆن بووه‌و به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure