له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رماو كاریگه‌ری تیشكی خۆر بۆ سه‌ر پێست، پێویسته كرێمێكی گونجاو بۆ پاراستنی پێست به‌كاربهێنرێت. مه‌به‌ست له به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌خۆر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌و رێگری له سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌كانی پیربوونی پێشوه‌ختی پێست وه‌كو چرچبوونی پێست و ده‌ركه‌وتنی خاڵی قاوه‌یی له‌سه‌ر پێست و نیشانه‌كانی تری پیربوونه. به‌ڵام مه‌رجیش نییه هه‌موو به‌كارهێنانێكی دژه‌خۆر دروست بێت، چونكه به‌شێك له خه‌ڵكی نازانن به‌وجۆره دژه‌خۆر به‌كاربهێنن كه دروست و كاریگه‌ره. دژه‌خۆر چۆن به‌كاربهێنرێت به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵه به‌كارهێنانی چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر پێست ده‌بێت؟ له‌وباره‌یه‌وه د.توانا محه‌مه‌د سه‌روه‌ت پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێست بۆ سایتی خاك وتی: زۆربه‌ی هه‌ڵه باوه‌كان له‌كاتی به‌كارهێنانی دژه‌خۆردا ئه‌مانه‌ن: 1- به‌كارهێنانی دژه‌خۆر له به‌رامبه‌ر تیشكی راسته‌وخۆی خۆردا هه‌ڵه‌یه. هه‌ندێك كه‌س كاتێك ده‌چنه سه‌یران و له ئۆتۆمبێله‌كانیان داده‌به‌زن له به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا دژه‌خۆر له پێستیان ده‌ده‌ن، له‌ڕاستیدا ئه‌مه كرده‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، چونكه ده‌بێت 30 خوله‌ك به‌رله‌وه‌ی له ماڵ ده‌ربچیت دژه‌خۆر له پێستت بده‌یت تا بواری هه‌ڵمژین و پاشان ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی هه‌بێت بۆ رێگری له تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وه‌شه‌یی. 2- نابێت ته‌نها له رووخسار بدرێت هه‌ر شوێنێكی پێست تیشكی هه‌تاوی به‌ربكه‌وێت مه‌ترسی له‌سه‌ره، نه‌ك ته‌نها رووخسار، بۆیه ده‌بێت هه‌ر شوێنێكی جه‌سته كه پێسته‌كه‌ی به جلوبه‌رگ دانه‌پۆشراوه، به دژه‌خۆر دایپۆشی، وه‌ك ده‌ست و پێیه‌كان و مل و هه‌ر شوێنێكی تر به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بڵاوبكرێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی دانه‌پۆشراون. 3- دژه‌خۆر ده‌بێت بۆ لێویش به‌كاربهێنرێت لێو وه‌كو پێستی ناوچه‌كانی تر مه‌ترسی له‌سه‌ره، بۆیه ده‌بێت توێژاڵێكی ته‌نكی دژه‌خۆری لێبدرێت، ئه‌گه‌ر به تامی دژه‌خۆری پێسته‌كه بێزاری ئه‌وه مادده‌ی تایبه‌ت به نه‌رمكردن و دره‌وشانه‌وه‌و شێداركردنی لێو هه‌یه كه دژه‌خۆریشیان تێدایه‌و ده‌توانرێت ئه‌وانه به‌كاربهێنرێت. 4- دژه‌خۆری ناو ئاو جیاوازه
ئه‌وكاتانه‌ی كارێك ده‌كه‌یت كه ماندووكه‌ره‌و ئاره‌قت پێده‌كاته‌وه، یان ده‌چیته شوێنێك مه‌له بكه‌یت، ده‌بێت ئه‌و دژه‌خۆرانه به‌كاربهێنیت كه به‌ئاو ناڕۆن و به پێسته‌وه ده‌مێننه‌وه. 5- دژه‌خۆری رووخسار‌و جه‌سته جیاوازن پێستی رووخسار ناسكترو هه‌ستیارتره‌و ئه‌گه‌ری دروستبوونی زیپكه‌ی زیاتره، بۆیه ئه‌و دژه‌خۆرانه‌ی بۆ پێستی رووخسار دروستكراون ره‌چاوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی رووخساریان كردووه، پێویسته دوو جۆر دژه‌خۆرت هه‌بێت. یه‌كێك بۆ رووخسار‌و یه‌كێك به پێستی شوێنه‌كانی تری جه‌سته، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پێستت هه‌ستیاره‌و به‌ئاسانی زیپكه ده‌كات و توشی هه‌سته‌وه‌ری ده‌بێت. 6- هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌نها رۆژانی ساماڵ به‌كاریبهێنیت رۆژانی هه‌وروهه‌ڵا تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی به‌ڕێژه‌ی 80%ی رۆژانی ساماڵ له پێستت ده‌دات، بۆیه ده‌بێت رۆژانی هه‌وریش دژه‌خۆره‌كه‌ت وه‌ك ئه‌و رۆژانه به‌كاربهێنیت كه هه‌تاوه. 7- ئه‌گه‌ر رێژه‌ی پێویستت به‌كارنه‌هێنا سوودمه‌ند نابیت توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه زۆربه‌ی خه‌ڵكی نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌ی دژه‌خۆر له پێستیان ده‌ده‌ن كه پێویسته بۆ پاراستنی پێست، هۆكاری سه‌ره‌كی له‌پشت لێدانی بڕێكی كه‌م له دژه‌خۆر ره‌نگه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام ده‌بێت بزانیت دوای هه‌ڵمژینی دژه‌خۆره‌كه، ره‌نگه‌كه‌ش نامێنێت، به‌گشتی بۆ رووخسار پێویستت به‌كارهێنانی بڕێكه كه هێنده‌ی ده‌نكه نۆكێكی گه‌وره بێت، بۆ داپۆشینی سه‌رجه‌م جه‌سته‌ش پێویستت به 30 میللی لیتر ده‌بێت. 8- دژه‌خۆر ته‌نها بۆ ده‌ره‌وه نییه دژه‌خۆر بۆ ماڵه‌وه‌ش گرنگه، بیرمه‌كه‌ره‌وه كه له ماڵه‌وه دژه‌خۆرت ناوێت، هه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌كی ماڵه‌كه‌ت یان ئۆتۆمبێله‌كه‌ت رێگه‌ی هاتنی تیشكی خۆری هه‌بێت كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، هه‌ربۆیه دژه‌خۆره‌كه‌ت له پێستت بده. 9- ئاگاداری دژه‌خۆری ناكارا به تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی دوو جۆره A و B ، جۆری بی پێست ده‌سوتێنێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی تر چرچ و ژاكاوی ده‌كات. به‌شێك له دژه‌خۆره‌كان ته‌نها رێگری له جۆری بی ده‌كه‌ن و كاریان به‌سه‌ر جۆری ئه‌ی نییه، بۆیه گرنگه كاتێك دژه‌خۆر ده‌كڕێت ته‌ماشای زانیارییه‌كانی بكه‌یت و دڵنیابیت رێگری له هه‌ردوو جۆره‌كه ده‌كات. 10- گوێ به SPF ناده‌یت ئێس پی ئێف، پێوه‌ری رادده‌ی كارایی دژه‌خۆره‌كه‌یه له‌دژی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وه‌شه‌یی، ئێس پی ئێفی ئه‌و دژه‌خۆره‌ی به‌كاریده‌هێنیت له 15 كه‌متر نه‌بێت، به‌ڵام پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج مه‌كه بۆ هه‌ر ئێس پی ئێفێكی سه‌رو 30، چونكه رادده‌ی جیاوازییه‌كه زۆر كه‌مده‌بێته‌وه. بۆ نموونه رادده‌ی كاریگه‌ری كرێمێكی ئێس پی ئێف 30 له‌دژی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی 97% ده‌بێت، كه‌چی ئێس پی ئێفی 50 ته‌نها به رادده‌ی 1% له‌و كاریگه‌رتره. 11- ده‌بێت دووباره بكرێته‌وه واهه‌ست مه‌كه به‌یانی له پێستت دا، ئیدی به درێژایی رۆژ به‌رگریت لێده‌كات، له‌ڕاستیدا وانیه‌و ته‌مه‌نی كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆر له‌وه كورتتره كه پێشبینی ده‌كه‌یت. بۆ ئه‌وه‌ی دژه‌خۆر به‌رگری ته‌واوت لێبكات، ده‌بێت هه‌موو دوو كاژێرێك دووباره‌ی بكه‌یته‌وه، یان هه‌موو 80 خوله‌كێك دووباره‌ی بكه‌یته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌وجۆرانه‌ش بێت كه به ئاو و ئاره‌قه ناڕوات. 12- دژه‌خۆری كۆن به‌كارمه‌هێنه ئه‌گه‌ر قوتویه‌ك دژه‌خۆرت هه‌یه‌و دوو ساڵه هه‌ڵپچڕاوه، نابێت به‌كاربهێنرێت، چونكه دوای ئه‌و ماوه‌یه كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات. 13- با چاویلكه‌كه‌ت دژه‌خۆری راسته‌قینه بێت ره‌نگه وابزانیت هه‌موو چاویلكه‌یه‌كی ره‌ش به‌رگری له چاوت ده‌كات، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونكه هه‌ندێك چاویلكه‌ی ره‌ش زیانیان له سوودیان زیاتره، ده‌بێت ئه‌وجۆره چاویلكه ئۆریجیناڵانه به‌كاربهێنیت كه رێگا له تێپه‌ڕبوونی تیشكی سه‌رو ونه‌وه‌شه‌یی ده‌گرن، چاویلكه ره‌شه ساخته‌كان كه رێگا له‌و تیشكه ناگرن زیانیان له سوودیان زۆرتره، چونكه به‌هۆی تاریكییه‌كه‌یانه‌وه واده‌كه‌ن ره‌شێنه‌ی چاوت به ئاسووده‌یی بكرێته‌وه، به‌وه‌ش رێگه به تێپه‌ڕبوونی بڕێكی زۆرتر له تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی ده‌درێت بۆ نێو چاوت و سه‌ره‌نجام ئه‌گه‌ری توشبوونت به ئاوی سپی چاو زیاتر ده‌كات. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure