له ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی پزیشكانی بواری ته‌ندروستی، ده‌رده‌كه‌وێت كه دانه‌وێڵه هێنده‌ی گۆشت سوودی هه‌یه. به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه (ئانجه‌لا بۆنه‌ما) له‌وباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌ى داوه و ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام مرۆڤه‌كان به‌دوای خۆراكدا ده‌گه‌ڕێن جێگای سووده‌كانی گۆشت بگرێته‌وه، بۆیه به‌لامانه‌وه پێویستبوو گرنگی به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه بده‌ین بۆ به‌خشینی زانست به مرۆڤه‌كان. ئاماژه‌ش به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گۆشت ده‌دات و ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆشت به رێژه‌یه‌كی به‌رز پێكهاتووه له چه‌وری، بۆیه مرۆڤه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌متر گرنگی به خواردنی بده‌ن، چونكه ده‌یانه‌وێت پارێزی له باری ته‌ندروستیان بكه‌ن له رێگای دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه چه‌ورییه‌كان. هه‌روه‌ها له باره‌ی خواردنی دانه‌وێڵه‌و سووده‌كانی ده‌ڵێت، پێویسته مرۆڤ زیاتر گرنگی به‌وجۆره خواردنانه بدات و زیاتر متمانه‌ی به سووده‌كانی هه‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دانه‌وێڵه هێنده‌ی گۆشت ڤیتامین له‌خۆده‌گرێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure