18/6/2018 10:40 AM

دۆندرمه‌ به‌قاوه‌ دروستبكه‌

كه‌ره‌سته‌كان:
400 میلیلیتر ئاو
200 گرام شه‌كر
75 گرام كاكاو
100 گرام شۆكۆلاته‌

بۆ ئاماده‌كردنی دۆدرمه‌ی قاوه‌، پێویسته‌ سه‌ره‌تا ئاوه‌كه‌ له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا بكوڵێنیت، تا ئاوه‌كه‌ ده‌كوڵێت شه‌كرو كاكاوه‌كه‌ تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌، پاشان شه‌كرو كاكاوه‌كه‌ش تێكه‌ڵی ئاوه‌ كوڵاوه‌كه‌ بكه‌ بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك و جوان تێكیبده‌. پاشان له‌سه‌ر ئاگر دایبگره‌، قاوه‌كه‌ تێكه‌ڵبكه‌و جوان تێكیبده‌، ئێستا دایبنێ تا كه‌مێك سارد ده‌بێته‌وه‌و بۆ شه‌وێك بیخه‌ره‌ ناو فرێزه‌ره‌وه‌. بۆ رۆژی دواتر له‌ناو فرێزه‌ر ده‌ریبهێنه‌ تا كه‌مێك نه‌رمده‌بێته‌وه‌، پاشان بیشكێنه‌و له‌ناو عه‌ساره‌دا جوان وردی بكه‌.

به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌بیرنه‌چێت كه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت بۆ خواردن، بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك بیخه‌ره‌وه‌ ناو فرێزه‌ر.

خاك – س‌/ ترێندی ستایل



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved