به‌پێی توێژینه‌وه‌و رێنماییه پزیشكییه‌كان، شیری دایك سه‌رچاوه‌یه‌كی پڕ به‌سووده بۆ منداڵ، ئه‌و منداڵانه‌ی كه شیری سروشتی ده‌خۆن له‌ڕووی گه‌شه‌كردن و ئاستی زیره‌كی جیاوازترن له‌و منداڵانه‌ی كه شیری وشك ده‌خۆن. ئه‌و سوودانه كامانه‌ن كه له پێكهاته‌ی شیری دایكدا هه‌یه؟ گرنگترین ئه‌و فاكته‌ره سه‌ره‌كیانه‌ی نێوان منداڵ و شیری سروشتی چین؟ بۆچی ده‌بێت دایكان شیری سروشتی بده‌ن به منداڵه‌كانیان؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان وتی: شیری دایك پێكهاته‌یه‌كی وای تێدایه ته‌نانه‌ت باشترین كۆمپانیاكانی شیر ناتوانن بڵێن وه‌ك شیری دایك وایه كاتێك ریكلام بۆ خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ده‌ڵێن نزیكه له شیری دایك، به‌وپێیه‌ی شیری دایك ئه‌م گرنگیانه‌ی هه‌یه: 1- هه‌ركاتێك منداڵ داوای بكات ئاماده‌یه به‌بێ كات و تێچوونی ئابووری. 2- شیری دایك ئاماده‌كردن و خاوێنكردنه‌وه ناوێت، به‌پێچه‌وانه‌ی شیری ده‌ستكرد كه پێویستی به ته‌عقیم و شۆردنی مه‌مه‌شووشه هه‌یه. 3- بۆ سیستمی به‌رگری منداڵ زۆرباشه، چونكه دژه‌ته‌نی تێدایه‌و سیستمی به‌رگری منداڵه‌كه به‌هێز ده‌كات. 4- بڕێكی زۆرباش له ڤیتامین و پڕۆتین و چه‌وری تێدایه كه بۆ گه‌شه‌ی منداڵ زۆر پێویستن. 5- ئه‌و منداڵانه‌ی شیری دایك ده‌خۆن رێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی ڕه‌بۆو حه‌ساسیه‌تیان زۆر كه‌متره. 6- رێژه‌ی توشبوون به ئیلتهابی گوێچكه‌و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و سكچوون زۆر كه‌متره. 7- ئه‌و منداڵانه‌ی كه شیری دایك ده‌خۆن كێشیان زۆرباشه، واته كه‌متر توشی قه‌ڵه‌وی ده‌بن. 8- كه‌متر توشی شه‌كره‌و قه‌ڵه‌وی و شێرپه‌نجه ده‌بن له داهاتوودا. 9- شیری دایك به‌پێی وه‌رزو شه‌و و رۆژو ته‌مه‌نی منداڵ ده‌گۆڕێت، به‌جۆرێك كه باشترین بێت. 10- ئه‌و منداڵانه‌ی شیری دایك ده‌خۆن ئاستی زیره‌كیان زیاتره له‌و منداڵانه‌ی شیری قوتوو ده‌خۆن. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure