19/6/2018 02:10 PM

بۆ یەکەم جار وێنەی شارە ئەتۆمیەکەی ئەمریکا بڵاودەبێتەوە

بۆ یەکەم جار وێنەی نهێنی شارە ئەتۆمیەکەی ئەمریکا بڵاودەبێتەوە کە ململانێی سیاسی لەگەڵ نازیەکاندا پێدەکرا لە جەنگی جیهانی دووەمدا.

١٢٥ هەزار زانا و کەسانی پسپۆڕ بەشداریان لە پڕۆژەی نهێنی (مانهاتن) کردووە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی پیش گەیشتنی هیتلەر بۆ ئەڵمانیا.

ئەو شارە لەسەر نەخشەی جیهان بوونی نیەو هیچ شتێکی لەبارەوە نەزانراوە تا دوای بۆردومان کردنی هێرۆشیما و ناکازاکی بە چەکی ئەتۆمی.

لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا شارەکە لە سەر کەنار زەریا و چڕی سروشتدا لە ئەمریکا تەواو کراوە .

بۆیەکەم جاریش لە مانگی ئابی ١٩٤٥ هاری ترومانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زانیاری لەبارەی شارەکەوە خستە ڕوو ئاماژەی بەوە کردووە "کە ئامانجی سەربازی لەپشت دروستکردنی شارەکەوەیە".

خاك- ژیمان






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved