مسته‌فا ساڵح كه‌ریم * به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 18/6/1947 گه‌وره وه‌ردیانی به‌ندیخانه‌ی مه‌ركه‌زیی به‌غدا یه‌ك به‌دوای یه‌كدا ده‌رگا ئاسنینه‌كانی چوار زیندانی تاكه كه‌سی كرده‌وه و وه‌ك بایه‌قوش هه‌واڵی له سێداره‌دانی به‌چوار مرۆڤی كورد گه‌یاند، ئه‌و جوامێرانه، جه‌نگاوه‌ر بوون، هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌فسه‌رێكی پله‌دار بوو له‌سوپای عیراقدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی ئاڵای شۆڕشدا له‌كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، پله‌وپایه‌و ڕوتبه‌و ناوونیشانی سه‌ربازییان به‌جێ هێشت و چه‌كی مه‌ردانه‌یان كرده شان و به‌ره‌و مه‌ڵبه‌ندی ئاواتی كورد به‌ڕێ كه‌وتن، له‌وێ به‌فه‌رمانی پێشه‌وا كران به فه‌رمانده له سوپای كۆماری كوردستان له‌مه‌هابادو هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌ركێكی پێ سپێررا، ئه‌و ڕۆڵه به‌ئه‌مه‌كانه له‌وه‌وبه‌ر له خه‌باتی سیاسیی نهێنیشدا بۆ ئازادی كوردستان كاریان كردبوو. * بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م كۆماره (قوام السلگنه)ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران وتووێژێكی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی سۆڤیه‌تدا به‌ئه‌نجام گه‌یاند، دوابه‌دوای ئه‌وه ڕێژێمی ئێران ده‌رگای پشكنینی كانه نه‌وته‌كانی بۆ سۆڤیه‌ت خسته سه‌رپشت، ئاشكراشه ئه‌وساش و زه‌مانی صه‌دامیش و ئێستاش نه‌وت كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه‌و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه زۆر كه‌س به‌بۆن بخات و زۆریش له خشته به‌رێ. * لێره‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران به‌هه‌لی زانی داوا له‌مارشال ستالین بكات هێزه‌كانی خۆی له‌باكورو ڕۆژئاوای ئێران بكشێنێته‌وه، ئه‌ویش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانی لێ ده‌كرا خواسته‌كه‌یانی به‌جێ هێنا، به‌وه‌ش ڕێگا بۆ حكومه‌تی ئێران ته‌خت بوو بۆ له‌ناوبردنی هه‌ردوو كۆماره ساواكه‌ی كوردستان و ئازربایجان. * هێزه‌كانی سوپای ئێران له 8/12/1946دا زۆر دڕندانه به‌پاڵپشتی فڕۆكه‌و تانك و تۆپ هێرشیان برده سه‌ر ئازربایجان و كوردستان، دوای كوشتن و بڕین و تاڵانی ماڵی خه‌ڵكی، سه‌ركرده‌كانیان ده‌ستگیر كرد. كۆماری كوردستان به‌رگه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی نه‌گرت، مه‌هابادی پایته‌خت گیرا. دوای هه‌ره‌س هێنانی ئه‌و قه‌ڵایچه‌یه‌ی كه‌جێی هیوای كورد بوو، دوای لێك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌زگا سه‌ربازیه‌كانی كۆماری كوردستان، به‌پیلانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و كۆماره ساوایه خنكێنراو بارزانیه قاره‌مانه‌كان خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا ڕێگای هاتونه‌هاتیان گرته‌به‌رو به‌سه‌ركردایه‌تی خوالێخۆشبوو گه‌وره ژه‌نه‌راڵی سوپای كوردستان جه‌نابی مسته‌فا بارزانی به‌سه‌فه‌رێكی ئه‌فسوناویی گه‌یشتنه خاكی سۆڤیات. وه‌كو له‌سه‌ره‌وه وتمان سه‌ركرده دیاره‌كانی كۆماری كوردستان به‌پێشه‌وا قازی محمدیشه‌وه به‌فه‌رمانی شای ئێران خرانه زیندانه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌خایان له 30/3/1947 پێشه‌وا قازی محمد‌و سه‌یفی قازی و سه‌دری قازی له‌سێداره دران و چوونه كاروانی شه‌هیدانه‌وه، ڕێكه‌وتی قه‌ده‌ر وای كرد ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌مان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عیراق و متمانه‌یان به‌به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت كرد، نه‌زانرا كه‌هه‌موو ئه‌و جۆره حكومه‌تانه‌ی عیراق هه‌رگیز چاویان به‌كورد هه‌ڵنه‌هاتوه‌و ڕۆژێ له‌ڕۆژان ڕاستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵیانا، به‌و شێوه‌یه ئه‌و جوامێرانه دوای گرتنیان ڕه‌وانه‌ی دادگای سه‌ربازیی كران. * له‌و ڕۆژه‌وه كه به‌فه‌رمانی ساڵح جه‌بری سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق دادگای سه‌ربازیی حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌دا دا، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌پێی به‌ڵێنه‌كانیان ئه‌و بڕیاره بگۆڕرێ و حوكمه‌كه‌یان سووك بكرێ، به‌ڵام سه‌ره‌ك وه‌زیران ئه‌و فه‌رمانه‌ی پێی كرابوو بۆ سزادانی ئه‌فسه‌ره كورده‌كان جێبه‌جێی كرد.. واته ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی بوو نه‌هاته دی و كارله‌كار ترازاو هه‌ر چواریان ئاگادار كران كه‌فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان جێبه‌جێ ده‌كرێ. * قاره‌مانه‌كانی ناو چوار دیواره‌كه دوای سه‌عاتێك له ئاگاداركردنیان ده‌ستیان به‌نووسینی وه‌سێتنامه‌كانیان كرد تا بیگه‌یه‌ننه خێزان و كه‌سوكارو گه‌له‌كه‌یان. * ئه‌فسه‌ری لاو محمد محمود قودسی به‌په‌له كورته نامه‌یه‌كی بۆ ژنێكی خزمیان نووسی كه نیشته‌جێی به‌غدا بوو، ناوی حوریه خان بوو تێیدا داوای لێ كرد به‌په‌له خزموكه‌سوكاریان ئاگادار بكات با مه‌حموده فه‌نی باوكی له‌گه‌ڵ وه‌ستا فه‌ره‌جی دارتاشا بێن بۆ به‌غدا. خاتوو حوریه‌ش زۆر به‌په‌له چوه پۆسته‌خانه‌و بروسكه‌یه‌كی نارد بۆ مه‌حموده فه‌نی وێنه‌گر تێیدا هاتبوو (به‌یانی محمدی كوڕت له‌سێداره ده‌درێ به‌په‌له له‌گه‌ڵ وه‌ستا فه‌ره‌جی دارتاشا به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌م ئێواره‌یه بێن بۆ به‌غدا). وه‌ستا فه‌ره‌ج باوكی زه‌كێ خانی خێزانی شه‌هیدی دلێر مسته‌فا خۆشناو بوو. دوای گه‌یشتنی ئه‌و هه‌واڵه خه‌مناكه شاری سلێمانی خرۆشا، مه‌حموده فه‌نی و وه‌ستا فه‌ره‌ج به‌ره‌و به‌غدا ڕۆیشتن، ده‌مه‌ده‌می ئێواره خۆپیشاندان له‌شار ده‌ستی پێ كرد، خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌ركی سه‌راوه به‌ره‌و ماڵی موته‌سه‌ڕیف به‌هوتاف كێشان ڕۆیشتن، به‌ده‌نگی به‌رز ده‌یانوت: ((ئه‌م وه‌زاره‌ته خیانه‌تكاره‌مان ناوێ))، ((داوا ده‌كه‌ین فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره بوه‌ستێنرێ)). له‌و كه‌سایه‌تی و خوێندكار‌و پارێزه‌رو مامۆستا‌و لاوانه‌ی كه‌پێشه‌نگ بوون له به‌شداریكردنی ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا، ئه‌وانه‌یان كه دیار بوون و له‌بیرم ماون به‌ڕێزان ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی موحامیی، ئه‌حمه‌دی حاجی فه‌قێ شاڵی، ئه‌نوه‌ری مه‌لا حه‌ماغا، عه‌لی خاڵه‌و حسیب شێخ غه‌نی و جه‌مالی قادر به‌گی بابان و ئه‌حمه‌د غه‌فوور، موحڕه‌م محمد امین، ئه‌حمه‌دی حاجی ساڵحی قاسم، عه‌لی ئه‌حمه‌دی ته‌ها، حه‌مه ساڵح دیلان و مه‌حمودی مه‌جید به‌گ و عوسمانی مه‌جید به‌گ و ڕه‌ئووف یه‌حیا و غه‌فووری ڕه‌شید داراغا، غه‌فوری میرزا كه‌ریم و ئه‌حمه‌دی سه‌عید بانه‌یی، عمر كریم عزیز، عمر عارف، محمد مسته‌فا، به‌هجه‌ت محمد بابان، كه‌مالی حاجی شه‌فیق، جه‌مالی حاجی شه‌فیق، قادری حاجی حسێن، نوری عه‌زیز، حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌دی ته‌ها(كامه‌ران)، حه‌مه‌ی به‌كر، خه‌سره‌وی تۆفیقه فه‌نی ئاغا فتح الله، حه‌سه‌نی تۆفیقه فه‌نی ئاغای گه‌وره، قادری نوری به‌گی ساحێبقران، كه‌مالی نوری به‌گی ساحێبقران، مه‌حمودی تۆفیقه فه‌نی عه‌زیز ئاغا‌و ئه‌نوه‌ر ئه‌ده‌هه‌م، حیلمی عه‌لی شه‌ریف و شه‌وكه‌ت غه‌فوور و كه‌مالی میرزا كه‌ریم و عه‌لی حسێن به‌گ و به‌رقی ڕه‌شید و زۆر كه‌سی تر له‌و لاوه خوێن گه‌رمه دڵسۆزانه كه به‌په‌رۆشه‌وه، به‌دڵی خه‌مبارو چاوی پڕ له‌فرمێسكه‌وه شه‌قامیان هه‌ژاندبوو. داوای لێبوردنیان لێ ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ناوه‌كانیانم له‌بیر چووبێ. موته‌سه‌ڕیف خوالێخۆشبوو حه‌سه‌ن تاڵه‌بانی بوو له‌ماڵی خۆیان هاته ده‌ره‌وه‌و گوێی له‌داخوازیه‌كانیان گرت و به‌ڵێنی دا له‌ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه ناڕه‌زاییه‌كانیان و داواكاریه‌كانیان بگه‌یه‌نێ به‌وه‌زیری ناوخۆ. كۆبوونه‌وه‌كان تا ده‌هات فراوانتر ده‌بوون، ده‌ركه‌وت موته‌سه‌ڕیف به‌ڵێنه‌كه‌ی بردبوه سه‌رو به‌غدای له‌وه‌زعه‌كه ئاگادار كردبوو، سه‌ركردایه‌تی سیاسیی ئه‌وسای كورد، ئه‌وانیش له‌لای خۆیانه‌وه به‌شێوه‌ی داخوازی داوایان له‌سه‌ره‌ك وه‌زیران كردبوو ئه‌و تاوانه بوه‌ستێنێ، نامه‌كه‌ش به‌واته‌ی كاك كه‌مال موفتی به‌ده‌ستی پارێزه‌ر ئه‌حمه‌دی میرزا كه‌ریمی حاجی شه‌ریفدا نێررا بۆ به‌غدا، به‌ڵام حكومه‌ت گوێی له‌ڕای گه‌ل و خواستیان نه‌گرت و چی بڕیار درابوو هه‌ر ئه‌وه كرا. ڕژێمی به‌غدا به‌جێبه‌جێ كردنی ئه‌و تاوانه ده‌یه‌ویست به‌حسابی خۆی كورد چاوترسێن بكات و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش بێ بۆ پارته سیاسیه نهێنیه‌كان، ئه‌و سه‌رده‌مه پارتی دیموكراتی كورد ماوه‌ی ده مانگ بوو دامه‌زرابوو چالاكیی به‌رچاویشی هه‌بوو، هه‌روه‌ها حزبی تحرریش كه ڕووی دیاری حزبی شیوعی بوو چه‌ند مانگێك بوو له‌كوردستانا كه‌وتبوه چالاكیی. دیاره حكومه‌ت بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه ئه‌و دڵۆپه خوێنه گه‌شه‌ی له‌له‌شی ئه‌و قاره‌مانانه ئه‌تكێ هه‌ر ئه‌وانه‌ن دره‌ختی ئازادیی ئاو ده‌ده‌ن و ئه‌و دره‌خته‌شه له دواڕۆژا گه‌له‌كه‌مان له‌سای سێبه‌ریا ده‌حه‌وێته‌وه. * به‌ره‌به‌یانی 19/6/1947 حكومه‌تی ساڵح جه‌بر تاوانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد، دوای ئیجرائاتی ڕه‌سمیی كه‌ژاوه‌ی شه‌هیدان به‌ره‌و كوردستان به‌ڕێ كرا، ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕۆژه به‌ڕێز سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌ڵێ: ((هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌رمان عومه‌ر مسته‌فا كه ئه‌و ده‌مه خوێندكار بوو له كۆلیژی حقوق، ئه‌و بوو ته‌رمه‌كانی وه‌رگرته‌وه‌و به‌ره‌و كوردستان له‌گه‌ڵیان به‌ڕێ كه‌وت)) ته‌رمی شه‌هید عزت عبدالعزیز بۆ ئامێدی برا، ته‌رمی شه‌هید خیرالله عبدالكریم بۆ هه‌ولێر، ته‌رمی هه‌ردوو شه‌هید مسته‌فا خۆشناو‌و محمد قودسی بۆ سلێمانی هێنرانه‌وه، خوالێخۆشبوو صالح حه‌یده‌ریی له یاداشته‌كه‌یدا پاڵپشت به‌بیری تیژی خوالێخۆشبوو عاصمی برای ناوی ئه‌وانه‌ی نووسیوه كه له هه‌ولێر له سپاردنی ته‌رمی شه‌هید خیرالله دا به‌شدار بوون، كه ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن: عه‌ونی یوسف، مسته‌فا عوزێری، عاصم حه‌یده‌ریی، سالم حه‌یده‌ریی، ئه‌كره‌م نه‌شئه‌ت، شێخ حسێنی شێخ محمدی نه‌قشبه‌ندیی، شێخ محمد محمد ـ ناسراو به‌شێخه شه‌له‌و كه‌سێكی تر كه ناوه‌كه‌ی له‌بیرچۆته‌وه. هه‌ر كاك صاڵح ده‌ڵێ: به‌ڵام له‌سلێمانی به‌ڕێوڕه‌سمێكی مه‌زن جه‌ماوه‌ر به‌شدارییان له‌پێشوازی و به‌ڕێ كردنی ته‌رمی شه‌هیدان مسته‌فا خۆشناو‌و محمد قودسیدا كرد)). به‌ڕای مامۆستا حه‌یده‌ریی: ((ئه‌و كاره وا ده‌گه‌یه‌نێ كه هه‌ردوو ڕێكخراوی پارتی و شیوعی له‌هه‌ولێر نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن)) هه‌روه‌ها به‌بۆچوونی حه‌یده‌ریی ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێ ((كه ته‌وژمی نه‌ته‌وه‌یی جه‌ماوه‌ریی له‌هه‌ولێرا له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌بره‌ودا نه‌بوه)). *** جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی چۆن پێشوازییان له‌ته‌رمی شه‌هیدان كرد؟ جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی له‌چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ته‌رمی پیرۆزی هه‌ردوو شه‌هید مسته‌فا خۆشناو‌و محمد محمود قودسیدا بوو. ڕۆژی نۆزده‌ی حوزه‌یران له‌و ڕۆژانه‌یه كه له‌بیر ناچێته‌وه، میلله‌ت خرۆشا بوو، تووڕه‌یی و خه‌م ڕوخساری خه‌ڵكه‌كه‌ی داپۆشیبوو، لاوه ڕوناكبیره‌كان پۆل پۆل بۆ خه‌ڵكیان ڕوون ده‌كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ڕۆژی سه‌ربه‌رزی و شانازییه، چوار ئه‌فسه‌ری قاره‌مانمان سه‌ركه‌وتنه سه‌ر سێداره، به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێشوازی مه‌رگیان كرد‌و به‌ده‌نگی به‌رز هوتافیان بۆ ژیانی كوردستان و ئازادی كورد ده‌كێشا. * هه‌ر له‌به‌یانی زوه‌وه شه‌قامه‌كان پڕبوون، خه‌ڵك به‌خه‌مباریه‌وه چاوه‌ڕێی ته‌رمی ڕۆڵه‌كانی بوو، شاعیری ناسراو فائق بێكه‌س هه‌ر ئه‌و شه‌وه شیعرێكی بۆ چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌كان نوسیبوو: ئه‌مڕۆ ڕۆژی ماته‌مــــــــــــــــــــه عاله‌م دڵی پڕ له‌خه‌مه ڕووی ئاسمان هه‌ورو ته‌مه بۆ جوانه‌مه‌رگانی وه‌ته‌ن ئه‌مجا ده‌ڵێ: بڵێن ئێوه قاره‌مانـــــــــن خاوه‌نی ناوونیشــــــــــــــــــــــــــانن ڕابه‌ری ڕێی نیشتمانن ئه‌ی جوانه‌مه‌رگانی وه‌ته‌ن هونه‌رمه‌ند ڕه‌فیق چالاك ئاوازی بۆ دانابوو، پۆلێك خوێندكاریان ده‌ست نیشان كردبوو بۆ وتنه‌وه‌ی سرووده‌كه، من له‌پۆلی دووی ناوه‌ندی بووم ده‌رچو بووم بۆ سێ، یه‌كێ بووم له‌وانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵبژێررابووم، كاك مه‌حمودی تۆفیقه فه‌نی عه‌زیز ئاغا كه ئێستا له ئه‌مه‌ریكایه ئه‌و ئاگاداری كردم چونكه لێپرسراوی حزبیم بوو له‌هه‌مان كاتدا به حوكمی ناسیاویی و هاوڕێیه‌تی كاك جه‌مالی حاجی شه‌فیقیش پێی وتم، له‌و هاوڕێیانه‌م كه له‌گه‌ڵما هه‌ڵبژێررا بوون: مه‌حمود محمد قادر و عزه‌دین مسته‌فاو محمد كریم فتح الله، عومه‌ری مه‌حمود میرزاو جه‌مال شاڵی و چه‌ند قوتابیه‌كی تر كه به‌كۆمه‌ڵ بردیانین بۆ مزگه‌وتی گه‌وره، له‌وێ مامۆستایان فایه‌ق بێكه‌س و ڕه‌فیق چالاك و شێخ مسته‌فای شێخ ئه‌حمه‌دی به‌رزنجه‌یی مه‌شقی له‌به‌ركردن و وتنی سرووده‌كه‌یان پێ كردین و به‌ته‌واوی ڕاهێنراین. * ده‌مه‌و عه‌سر كه‌ژاوه‌ی شه‌هیدان گه‌یشت و هێنران بۆ مزگه‌وتی گه‌وره (مزگه‌وتی كاكه‌حمه‌دی شێخ)، دوای ڕێوڕه‌سمی ئایینی، ته‌رمی پیرۆزیان به‌سه‌ر شانی لاوان له‌ناو ئاپووره‌ی جه‌ماوه‌را به‌ره‌و سه‌یوان به‌ڕێ كه‌وت، ئێمه‌ش ئه‌و تپیه‌ی باسم كرد سرووده‌كه‌مان له‌دوای ته‌رمه‌كانه‌وه به‌ده‌نگێكی پڕ سۆزه‌وه ده‌وت. هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌نده شاره‌زاییم له بارودۆخی سیاسی په‌یدا نه‌كردبوو، به‌ڵام تاوانه‌كه‌ی حكومه‌ت زۆر كاری تێكردبووم، ئه‌وه‌نده به‌قوڕگی پڕ له‌گریانه‌وه سرووده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئاوه‌ڵه‌كانما ده‌وته‌وه، تا هه‌فته‌یه‌كیش ده‌نگم نووسابوو. * ئه‌وه‌ی ده‌زانرا، مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ڕێ و ڕه‌سمه‌كه‌ی ده‌كرد، له‌نزیك ته‌لاری میرزا تۆفیقه‌وه ئه‌ندامانی (تحرر)یان بڵێین شیوعیه‌كان ئه‌وانیش دروشمێكیان هه‌ڵكرد هه‌رچه‌نده هه‌ندێ گرژی په‌یدا بوو، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌بوایه مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئاگادار بكرایه، به‌ڵام زوو ئاڵۆزیه‌كه ڕه‌ویه‌وه‌و تێكڕای لایه‌نگرانی حزبی تحرری سه‌ر به شیوعی به‌گه‌رمی له‌ڕێ وڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شدار بوون. ڕۆژێكی خه‌مناك بوو، له‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌كانه‌وه خه‌ڵك به‌بێده‌نگی وه‌ستابوون و سڵاویان له‌ته‌رمی پیرۆزی شه‌هیدان ده‌كرد. له‌گردی سه‌یوان له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆیان له‌پاڵ گۆڕی مه‌حمود جه‌وده‌تا نێژران، چونكه مه‌حمود جه‌وده‌تیش یه‌كێ بوو له‌قوربانیه‌كانی ئه‌و ڕژێمه، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه له‌سه‌ر مووچه‌ی ته‌قاویتی له‌گه‌ڵ جه‌وده‌تا تێك چووبوون و كابرا سووكایه‌تی به‌شۆڕشی شێخ مه‌حمود كردبوو، مه‌حمود جه‌وده‌ت دابویه به‌ر گولله‌و كوشتبووی، هه‌رچه‌نده پارێزه‌ره‌كانی وتیان له حاڵه‌تی عه‌سه‌بیدا بوه‌و ئاگای له‌خۆی نه‌بوه، به‌ڵام بێ سوود بوو، له‌سێداره درا. ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی جه‌وده‌ت كوشتی ناوی عه‌بدولقادر سنه‌وی بوو كه به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی بوو له‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراقدا. له‌كاتی دواماڵئاواییدا له‌گۆڕستانی سه‌یوان كه هه‌ردوو شه‌هید بوونه میوانی ئه‌رخه‌وانه‌كان، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان شێخ له‌تیفی شێخ مه‌حمودو ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش وه‌ك نوێنه‌ری پارتی وتاریان خوێنده‌وه، هه‌روه‌ها ڕه‌فیق چالاكیش وه‌ك نوێنه‌ری حزبی تحرر وتارێكی خوێنده‌وه، تێكڕای وتاربێژه‌كان به‌ئاشكرا ئه‌و تاوانه‌ی حكومه‌تی عیراقیان مه‌حكوم كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌م نه‌بوو زۆر بچمه پێشه‌وه، نازانم كێی تر وتار یان شیعری خوێنده‌وه، هه‌ر ئه‌و سێ كه‌سه‌م له‌بیره كه گوێم له‌ده‌نگیان بوو. بۆ كوردستان ئه‌و دلێرانه چوارچرا بوون بۆ ڕۆژی دوایی وه‌سێتنامه‌كانیان چاپ كران و بڵاوكرانه‌وه، زۆرینه‌ی لاوان و خوێندكاران ئه‌و وه‌سێتنامانه‌یان له‌لا بوو، وشه پیرۆزه‌كانیان ده‌ستاو ده‌ست ده‌كرد. ئامۆژگارییه‌كانیان له‌گوێی خه‌ڵكیدا ده‌زرنگایه‌وه، جگه‌له وه‌سێتنامه‌ی تایبه‌تی بۆ كه‌سوكارو خێزانیان په‌یامێكی پیرۆزی چوار قۆڵییان بۆ گه‌له‌كه‌یان نوسیبوو كه به‌فراوانی بڵاوكرایه‌وه. ده‌قی وه‌سێتنامه هاوبه‌شه‌كه‌یان به‌غدا ــــــــــــــــــ 18/حوزه‌یران/1947 له‌شوهه‌دای ڕێگای نیشتمانه‌وه (عزت عبدالعزیز و مسته‌فا خۆشناو‌و خه‌یروللا عه‌بدولكه‌ریم و موحه‌مه‌د مه‌حموده‌وه بۆ برایانی میله‌تی كوردی خۆشه‌ویست، له‌دوای ته‌بلیغ كردنی حوكمی ئیعدام به‌یه‌ك سه‌عات نوسراوه: برایان له‌ژیانی ژێرده‌ستی ئیستیعماردا، له نوسینی ئه‌م نامه‌یه‌دا ته‌نها 14 سه‌عاتمان ماوه به‌په‌تی ئیستیعمار ده‌گه‌ین و دونیای ئازادی گیانمان ده‌گاته گیانی پاكی شوهه‌دای ڕێگه‌ی نیشتمان. برایان خۆمان زۆر به‌به‌ختیار ده‌زانین كه به‌رامبه‌ر واجبی میللی هیچ دوانه‌كه‌وتین. ته‌نها نه‌سیحه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه كه لاوانی نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد نیكرانی زات بكه‌ن، نیشانه‌و یه‌كێتی بكه‌ن به‌په‌یڕه‌وی خۆیان بۆ شكاندنی ته‌وقی ئیستیعمارو رزگاركردنی هه‌موو میلله‌تی مه‌زلووم به‌بێ جیاوازی. برایان دوژمنی جه‌هاله‌ت بن، به‌هه‌موو تواناتان شه‌ڕی جه‌هاله‌ت بكه‌ن و دوای جه‌هاله‌ت مه‌كه‌ون، ئێمه نیشانه‌ی تێكۆشانی میلله‌تی كوردین له‌ساڵی 1947 دا برایانی ئێمه كه ماون بۆ ڕێگای شه‌ره‌ف تێده‌كۆشن و پشت به‌خوای گه‌وره میلله‌ت رزگاری ده‌بێت. برایان سه‌ركه‌وتنمان بۆ به‌ر په‌تی سێداره، مانای بێ ده‌سه‌ڵاتیمان نیه بۆ تێكۆشان. به‌ڵكو وه‌ك سه‌ربازێكی ئازا به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه هه‌وڵمان دا تا گه‌یشتینه ئه‌م نه‌تیجه‌یه. ئیدی بژین بۆ یه‌كێتی، بۆ ئازادی كورد‌و كوردستان. خیرالله عبدالكریم مسته‌فا خۆشناو عزت عبدالعزیز محمد محمود *** نامه تایبه‌ته‌كانیان بۆ كه‌سوكاریان پڕن له‌ماناو له وره‌به‌رزیی و هاندان بۆ خوێنده‌واریی و بۆ خه‌بات. * من به‌ش به‌حاڵی خۆم له پشووی هاوینا دوای ئه‌و كاره‌ساته به‌سه‌ردان چووم بۆ گوندی سێناجیانی سه‌ر به ناحیه‌ی بنگرد بۆ ماڵی مسته‌فا غای هۆمه‌ر ێ‌غا كه براده‌ری باوكم بوو خۆشم هاوڕێی كوڕ‌و برازاكانی بووم، نه‌م ده‌زانی كه ئه‌م وه‌سێتنامه‌و به‌یاننامانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆما ده‌یانگێڕم قه‌ده‌غه‌ن و له‌وانه‌یه تووشی ده‌رده‌سه‌ریم بكه‌ن، چونكه هه‌ر میوانێكی ماڵی ئاغا كه ده‌هاته دیوه‌خان مسته‌فا غا خوا لێی خۆش بێ داوای لێ ده‌كردم بۆیان بخوێنمه‌وه، ئه‌وی ڕاستی بێ ئه‌وه‌نده‌م خوێندبوه‌وه هه‌ندێكیانم له‌به‌ر كردبوو، به‌تایبه‌تی وه‌سێتنامه‌كه‌ی شه‌هید قودسی بۆ باوكی و بۆ خاتوو نه‌سرینی خێزانی له‌گه‌ڵ نامه‌كه‌ی شه‌هید خۆشناو بۆ زه‌كێ خانی خێزانی و بۆ تاقه كوڕه‌كه‌ی ئازاد‌و بۆ كچه‌كانی پرشنگ و په‌ری و شیرین. * له‌و ساته‌وه تا ئێستا هه‌رچه‌ند ده‌رفه‌تم بووبێ یادیانم به‌رز ڕاگرتوه‌و چه‌ند په‌یڤێكم بۆ حزوری ڕۆحی ڕه‌وانیان نوسیوه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیشا له‌وباره‌یه‌وه شتم نوسیوه سه‌ره‌ڕای سه‌رده‌می كۆماریی و ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می به‌عسیشدا له‌و كاتانه‌دا كه بوار بووبێ. ئه‌مڕۆ پاش تێپه‌ڕ بوونی 70 ساڵ به‌سه‌ر شه‌هید بوونی ئه‌و قاره‌مانانه‌دا ویستم به‌م وتاره نه‌وه‌ی نوێ له‌ڕابوردوی پڕ سه‌روه‌ریمان ئاگادار بكه‌م و ناوی ئه‌و چوار شه‌هیده كه له‌لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی كوردا شوێنی زێڕینیان هه‌یه جارێكی تر‌و له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌بیر بهێنمه‌وه‌و جه‌ماوه‌ر به‌ئاگا بهێنمه‌وه كه گیانمان، ئازادیمان، په‌رله‌مانمان، حكومه‌تمان، خۆشی ژیانمان، سه‌رفرازیمان، خوێنده‌واریمان، هه‌مویان به‌ری ڕه‌نجی خوێنی شه‌هیدانمانه، بۆیه ده‌بێ هه‌میشه له یاده‌وه‌ریمانا به‌زیندوویی بژین. هه‌ر لێره‌داده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه یه‌كێ له‌هاوسه‌نگه‌رانی ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌و هاوڕێ و خۆشه‌ویستیان ڕه‌ئیس به‌كر حه‌وێزیی بوو كه به بۆچوونی خۆی پێی باش نه‌بوو ته‌سلیم به عیراق ببێته‌وه، بۆیه له‌و كاته‌وه تا شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مووز ئه‌م شاخ بۆ ئه‌و شاخ ئه‌م گوند بۆ ئه‌و گوند خۆی ده‌شارده‌وه‌و له بۆسه‌كانی حكومه‌ت خۆی قوتار ده‌كرد، هه‌میشه پرۆژه‌ی شه‌هید بوون بوو، به‌هیوام له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وه‌نده‌ی پێم بكرێ تیشك بخه‌مه سه‌ر ژیانی كاكه به‌كر حه‌وێزیی دلێرو جوامێر كه به‌حه‌قیقه‌ت ڕۆڵه‌ی به‌وه‌فای ڕێگای كوردایه‌تی بوو. هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی ئه‌و چوار قاره‌مانه‌ی كه نامرن له دڵی میلله‌تدا زیندوون. سڵاو بۆ گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان. سڵاو بۆ گیانی پاكی سه‌رجه‌م ئه‌و جوامێرانه، ئه‌و هاووڵاتیانه، ئه‌و پێشمه‌رگانه، ئه‌و مامۆستایانه، ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌و ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له كۆماری كوردستاندا به‌شدار بوون. سڵاو بۆ گیانی پاكی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه ساڵانێكیان له زیندانه‌كانی رێژیمی عیراقدا به‌سه‌ر برد. سڵاو بۆ گیانی ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه‌ی وه‌ك شووره‌ی پۆڵایین به‌رگرییان له‌كوردستان كرد دژ به داعشی جانه‌وه‌رو به‌رده‌وامیشن له‌سه‌ر شكاندنی له‌شكری تاریكستان. هه‌زاران سڵاو بۆ پێشمه‌رگه دلێره‌كانی سه‌نگه‌ر كه به‌حه‌قیقه‌ت تیرۆریست به‌زێنن و بوونه‌ته سونبولی قاره‌مانێتی نه‌ك هه‌ر له‌كوردستانا به‌ڵكو له‌هه‌موو جیهانا، هه‌روه‌ها له‌م یاده‌دا قاره‌مانانی سه‌نگه‌ری شه‌ره‌فمه‌ندیی به‌ڵێن بۆ گیانی ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌كانی حوزه‌یرانی 47 و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای شه‌ره‌فمه‌ندیی تازه ده‌كه‌نه‌وه‌و دڵنیایان ده‌كه‌ن كه كوردستان به‌خوێن ده‌پارێزن و هه‌رگیز ماوه ناده‌ن داعش و هاوشێوه‌یان خاكی پیرۆزمان گڵاو بكه‌ن.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure