رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنی CDO بە ھاوکاری پزیشکانی بێسنورو رێکخراوێکی ھۆڵندی بۆ یەکەمینجار لە شاری سلێمانی کۆنفرانسی زانستی "شۆکی دەروونی" رێکخست و بڕیاروایە دوو رۆژ بەردەوام بێت. چاوان نەوزاد توێژەری دەروونی لە رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنی CDO رایگەیاند: کۆنفرانسی شۆکی دەروونی ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت> وتيشى: تێيدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر شۆکی دەروونی ھاووڵاتیان و بەتایبەت ئەو ئاوارانەی بەھۆی گرژی و ئاڵۆزی ناوچەکانیان ھاتونەتە ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕێگەی ئەم کۆنفرانسەوە لە داھاتوودا ھەوڵی جددی بدرێت بۆ ھاوکاریکردنیان تا بتوانین بیانگەڕێنینەوە نێو کۆمەڵگە. خاك - فۆتۆ/ هۆزان عهفرینی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure