رۆژی 20ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك، ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه، كه به بڕیارێكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2000 دا ئه‌م رۆژه وه‌ك هاوسۆزییه‌ك بۆ پرسی په‌نابه‌ران له جیهاندا دیاریكرا. یادكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ئاماری تراژیدی له‌باره‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانه‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. به‌گوێره‌ی ئامارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، 68 ملیۆن و نیو كه‌س له جیهاندا له ساڵی 2017 دا وه‌ك ئاواره‌و په‌نابه‌ر دیاریكراون، كه له‌و ژماره‌یه‌ش 25 ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌سیان په‌نابه‌ر بوون، به واتای ئه‌وه‌ی سنووری وڵاتی خۆیان بڕیوه‌و به‌دوای مافی په‌نابه‌رێتیدا گه‌ڕاون. بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كه هاوكاته له بڕیارێكی حكومه‌تی ئیتاڵیا‌و ماڵتا كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا ڕێگه‌یان نه‌دا به كه‌نارگرتنی به‌له‌مێك كه سه‌دان په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبوو له كه‌ناره ئاوییه‌كانی وڵاته‌كانیان كه به هاوشێوه‌ی سیاسه‌ته تونده‌كه‌ی حكومه‌تی ئوستراڵیا له‌دژی كۆچه‌رانی ده‌ریایی داده‌نرێت، به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به قاچاخ و به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كرێته‌وه كه لێوه‌ی هاتووه. هاوكات، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئامارێكی تری تایبه‌ت به نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ران بڵاوكرده‌وه به‌جۆرێك نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ران له‌ڕێگه‌ی پڕۆگرامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به 40% كه‌میكردووه له ساڵی 2017 دا‌و به نزیكه‌یی ته‌نها 100 هه‌زار په‌نابه‌ر له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا نیشته‌جێكراون، كه هۆكاره‌كه‌شی ده‌گێڕنه‌وه بۆ زیادبوونی هه‌ستی ناسیۆنالیستی و خۆدابڕینی وڵاتانی پێشكه‌وتوو له وڵاتانی تر. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure