ته‌رخون، یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C و E. ته‌رخون سه‌ره‌تا له سیبریاو مه‌نگۆلیا دۆزراوه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها له كۆندا بۆ چاره‌سه‌ری مار پێوه‌دان به‌كارهێنراوه. سووده‌كانی ته‌رخون: 1- بۆ چاره‌سه‌ری برین و هه‌وكردنی پوك و ناوده‌م به‌سووده، چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ ئازاری ددان كاتێك گه‌ڵاكه‌ی له‌ناو ده‌مدا بجورێت. 2- بۆ ئازاری سنگ و كۆكه‌و هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن و هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه به‌سووده. 3- كه‌ڕووی ناو ریخۆڵه ناهێڵێت و پاكیده‌كاته‌وه‌و گه‌ده‌ش چالاك ده‌كات و پاكیده‌كاته‌وه له مادده ژه‌هراوییه‌كان. 4- كۆرسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت و ده‌بێته هۆی دابه‌زانی په‌ستانی خوێن و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كری خوێنیش به‌سووده. 5- بۆ كه‌مخوێنی به‌سووده‌و بۆ لاوازی ئێسك و هه‌وكردنی جومگه‌و رۆماتیزم به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر نیو كوپ شه‌ربه‌تی ته‌رخون ڕۆژانه دووجار بخورێت. 6- ده‌توانرێت سوود له ته‌رخون وه‌ربگیرێت بۆ نه‌هێشتنی زیپكه‌و سه‌ده‌فی و به‌ڵه‌كی. 7- جگه‌ر چالاك ده‌كات و ڕێگایه‌كی باشه بۆ نه‌هێشتنی هه‌وكردنی جگه‌ر.
خاك - س: كشتوكاڵ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure