دوو کتێبی پێشەوا کاکەیین، بریتین لە چوار پڕۆژەی شیعریی، لە کۆی ۸ پڕۆژە، پێشەوا، لە ساڵی ۲٠۱٦ەوە، بە شێوازێکی تایبەت بە خۆی، سەرقاڵی نووسینێتی. ئەم دوو کتێبە؛ لە چاپخانەی کارۆ/ سلێمانی، چاپ ده‌کرێت، له‌سه‌ر ئه‌رکی نووسه‌ر. نووسه‌ر، له کتێبی یه‌که‌میدا: ئه‌ریقانامه، به تامی شیعر، ده‌روازه‌یه‌کی بۆ کۆی پڕۆژه‌کانی نووسیوه، به نێوی "شیعره/ ڕێ" که نووسه‌ر، له وێوه دونیایه‌کی شیعری، په‌نجه‌ره‌یه‌کی دیکه به ڕووی شیعردا ده‌کاته‌وه. د. ڕەفیق سابیر، لە بارەی ئەفەریقانامەوە، دەڵێت: ئەفریقانامە، بە تامی شیعر... مرۆڤ لە خوێندنەوەی ماندوو نابێت، چوونکە تێکستێکی پڕ فانتازیا و تایبەتە و، بە زمانێکی پاراو و شاعیرانە و ستایلێکی تایبەت نووسراوە... ئیسماعیل حەمەئەمین: له باره‌ی ئه‌مریکانامه‌وه، ده‌ڵێت:ئەمریکانامە، بە تامی شیعر؛ قەسیدە- ڕۆمانێکی قووڵە، قووڵ بە قەد سەفەرکردن بەسەر ڕێگەی ئاوریشمی مارکۆ پۆلۆدا. ئەمریکانامە، گەڕانە بە دووی سوبێکتێک، خودێک، لەسەر ئەم زەویە ونبووەدا. ون بووە لە ناو خۆیدا، بە جۆرێک «خودی شیعریی» لە ناو کایەی خۆیدا، بە دووی کایەی گەورەتردا دەگەڕێت. لە ناو لۆکاڵدا بە دووی شیعرییەتێکدا دەگەڕێت، پڕ بکات بە جیهاندا.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure