21/6/2018 08:54 AM

دۆکیۆمێنتاريه‌ك بۆ رۆحی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی

دۆکیۆمێنتەری لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ
بۆ شادکردنی رۆحی هەردوو سەرکردە عادل مورادو عەبدولڕەزاق فەیلی


ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌، نمایشێكی تایبەتی بۆ فیلمی بەڵگەنامەیی (مێژوو لێرەوە دەست پێ دەكا) رێكدەخات.

فیلمەكە، وەكو سەرەتاكانی فیلمی بەڵگەنامەییە لە دوای پرۆسەی ئازادی عیراق لە ساڵی 2003 بەرهەمهاتووە لەلایەن مەكتەبی بیرو هۆشیاری لەبارەی دامەزراندنی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان و هەڵگیرسانەوەی شۆڕش 1975-1976.

لەمیانی فیلمەكەدا، چوار لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەكێتی قسەی تێدا دەكەن و واقیعی دامەزراندنی یەكێتی دەخنەڕوو لە سەرەتاكانی دروستبوون و دەستپێكردنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان.

ئەم فیلمە، لەلایەن فەرید ئەسەسەرد وەكو لێپرسراوی ئەوكاتی مەكتەبی بیرو هۆشیارییەوە سەرپەرشتی گشتی كراوەو سیناریۆ ستران عەبدوڵڵایەو خوێندنەوەی باست حەمە غەریب، موزیك ئەنوەر قەرەداغی – ئەلبێرت عیسا، كامێرای چاوپێكەوتنەكان كاروخ تەها،مونتاژ ئازاد عەزیز، دەرهێنانی هونەرمەند گۆران عەلی كەریم.

فیلمە بەڵگەنامەییەكە، سەعات 10:30ى بەیانی رۆژی 24-6-2018 لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌ نمایش دەكرێت.


خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved