به سوراو و ره‌نگی كاڵی مه‌یكه‌پ، ده‌توانیت وا له لێوه‌كانت بكه‌یت پڕ‌و ئه‌ستور ده‌ربكه‌ون، تا ره‌نگی سوراوه‌كه‌ت كاڵتر بێت ئه‌وا لێوه‌كانت ئه‌ستورتر ده‌رده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها ره‌نگی كاڵ زۆرباوه بۆ مه‌یكه‌پ و زۆربه‌ی خانمان حه‌زده‌كه‌ن ره‌نگی كاڵ به‌كاربهێنن. سه‌ره‌تا به قه‌ڵه‌مێكی كاڵ لێوه‌كانت ته‌ختیت بكه، هه‌روه‌ها ده‌توانیت له ده‌ره‌وه‌ی لێوه‌كانت ته‌ختیت بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی لێوه‌كانت گه‌وره‌تر ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام ئاگاداربه به‌وردی ته‌ختیت بكه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی جوان لێوه‌كانت ئه‌ستورتر ده‌ربكه‌ون. پاشان سوراو به‌كاربهێنه له ناوه‌وه‌ی ته‌ختیتی لێوه‌كانت، بێجگه له‌ڕه‌نگی كاڵ بۆ سوراوكردن ده‌توانیت له‌گه‌ڵ ره‌نگێكی ئاڵی سور یان په‌مه‌یی به‌كاریبهێنیت تا لێوه‌كانت جوانتر ده‌ربكه‌ون. خاك - س/ بیوتیتاجستودیۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure