په‌یپه‌ر نه‌وتن ناوی ئه‌و پسكیته هۆڵه‌ندایه كه به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی سنته‌ركلاس ده‌خورێت. به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی هاتنی جه‌ژنی سینته‌ركلاس هه‌موو هاووڵاتیانی وڵاتی هۆڵه‌ندا گرنگی به خواردنی په‌یپه‌ر نه‌وتن ده‌ده‌ن، زۆربه‌ی هاووڵاتیان گرنگی به كڕینی ئه‌و پسكیته ده‌ده‌ن به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا له ماڵه‌وه‌ش دروستی ده‌كه‌ن به‌وهۆیه‌ی كه‌متر شیرین بێت. كه‌ره‌سته‌كان: 275 گرام ئاردی سپی 25 گرام ئاردی باده‌م 100 گرام شه‌كر 5.1 كه‌وچكی چا پیكی پاوده‌ر كه‌مێك ڤانێلا 150 گرام رۆنی گوێزی هیندی 75 میلی‌لیتر شیری باده‌م 1 هێلكه شێوازی ئاماده‌كردنی: 1- فڕنه‌كه‌ت له‌سه‌ر 180پله‌ی گه‌رمی گه‌رم بكه. 2- هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان بخه‌ره ناو قاپێك و تێكه‌ڵی بكه. 3- به‌ده‌ست جوان بیشێله‌و دواتر بۆماوه‌ی 20 خوله‌ك بیخه‌ره ناو سه‌لاجه‌وه. 4- ئێستاش هه‌ویره‌كه بكه به‌پارچه‌ی بچوك له‌سه‌ر شێوه‌ی پسكیتی په‌یپه‌ر نه‌وتن و له‌سه‌ر سینی فڕنه‌كه‌دا دایبنێ. 5- په‌یپه‌ر نه‌وتن ته‌نها 15خوله‌كی به‌سه بۆئه‌وه‌ی له‌ناو فڕنه‌كه‌دا سوربێته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure