ڕیخۆڵه كوێره به‌شێكی بچووكه له شێوه‌ی كرمدا كه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 8 سانتیمه‌تر ده‌بێت و نووساوه به ڕیخۆڵه ئه‌ستووره‌وه‌و به‌شداره له سیستمی به‌رگری و خانه‌ی به‌رگری دروست ده‌كات. كێشه له ڕیخۆڵه كوێره‌دا دروستده‌بێت كاتێك هه‌و ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته له مرۆڤدا دروستبێت و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌وا ڕیخۆڵه كوێره ده‌ته‌قێت، به‌مه‌ش له‌وانه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كه‌سه‌كه دروستبكات، چونكه به شێوه‌یه‌كی گشتی كاتێك ڕیخۆڵه كوێره هه‌وی كرد‌و ته‌قی پڕه له به‌كتریا، به‌مه‌ش به سه‌دان ملیۆن له به‌كتریا به‌ناو بۆشایی هه‌ناودا بڵاوده‌بێته‌وه، له‌مكاته‌شدا ناتوانرێت نه‌شته‌رگه‌ری بكرێت، بۆیه به‌ناچاری پزیشك بڕیار ئه‌دات ده‌رمانی دژه به‌كتریا (ئه‌نتی بایۆتیكس) بدات به كه‌سه‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تا دوو هه‌فته. د.ئارا عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی نیشانه‌و چاره‌سه‌ری پزیشكی ریخۆڵه كوێره بۆ سایتی خاك روونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: ڕیخۆڵه كوێره نیشانه‌كانی له‌ناوه‌وه ڕووده‌ده‌ن كه ئه‌مانه‌ن: 1- سه‌ره‌تا كه‌سه‌كه هه‌ست به ئازارێكی زۆر تیژ ده‌كات له ناوه‌ڕاستی سكیه‌وه پاشان ورده ورده ئه‌م ئازاره ده‌چێت بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی لای ڕاستی سك. 2- كه‌سه‌كه هه‌ست به هێڵنج ده‌كات و ده‌گاته حاڵه‌تی رشانه‌وه‌ش. 3- ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست په‌ستان بخه‌یته سه‌ر به‌شی لای ڕاستی خواره‌وه‌ی ئازاره‌كه‌ی زیاد ده‌كات، یان ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه بكۆكێت له‌وكاته‌دا هه‌ست ده‌كات ئازاری زیاتر ده‌بێت كه ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه توشی هه‌وكردنی ڕیخۆڵه كوێره بووه. 4- پله‌ی گه‌رمی له‌شی كه‌سه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه. 5- ئاره‌زووی خواردنی توشبووه‌كه نامێنێت. 6- زۆربه‌ی توشبووه‌كان توشی سكچوون ده‌بن و هه‌ندێكیشیان له‌وانه‌یه توشی قه‌بزی بن. 7- ئه‌و ئازاره تیژه‌ی دروستده‌بێت پچڕپچڕه واتا دێت و ده‌ڕوات. زۆربه‌ی جاریش قورسه بۆ پزیشكه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌تی هه‌وكردنی ڕیخۆڵه كوێره، چونكه چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی تر هه‌ن نیشانه‌كانیان زۆر لێكچوون له‌گه‌ڵ نیشانه‌كانی ڕیخۆڵه كوێره، بۆ نموونه هه‌وكردنی میزه‌ڵدان یان گورچیله یان بۆری میز، هه‌روه‌ها هه‌وكردنی هه‌ناو به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه یان كێشه له زراو نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ن. سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ری ڕیخۆڵه كوێره د.ئارا وتی: ئه‌گه‌ر پزیشك دڵنیا نه‌بێت حاڵه‌ته‌كه ڕیخۆڵه كوێره‌یه په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر پشكنین له‌ڕێگه‌ی سۆنه‌ر یان سیتی سكان بۆ بینینی دۆخی ڕیخۆڵه كوێره، پاشان بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر لابردنی به نه‌شته‌رگه‌ری، هه‌روه‌ها پشكنین بۆ میزیش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت كه حاڵه‌ته‌كه هه‌وكردنی میزه‌ڵدان یان گورچیله‌یه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند ڕێگایه‌ك هه‌یه كه پزیشك ده‌توانێت دڵنیابێت كه ڕیخۆڵه كوێره‌یه یان نا. ئه‌وانیش: 1- وه‌رگرتنی قسه‌ی نه‌خۆشه‌كه سه‌باره‌ت به چۆنیتی دروستبوونی ئازه‌ره‌كه‌و هێڵنج و رشانه‌وه‌و بوونی كێشه له گورچیله‌و به‌ردی گورچله. 2- دیاریكردنی شوێنی ئازاره‌كه‌و ده‌ستلێدانی سكی نه‌خۆشه‌كه. 3- پشكنینی خڕۆكه سپیه‌كانی خوێن Wbc كه له حاڵه‌تی ریخۆڵه كوێره‌دا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه. 4- پشكنینی میز بۆ ئه‌وه‌ی جیایبكاته‌وه له هه‌وكردن یان به‌ردی گوریله‌و میزه‌ڵدان و بۆریه‌كانی میز. 5- سۆنه‌ر دڵنیاییه‌كی زیاتر ده‌دات به پزیشك كه ڕیخۆڵه كوێره‌یه یان نا.
خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure