به‌پێی ڕێنماییه‌كانی د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ پسپۆڕی زانستی خۆراك، قه‌یسی ئه‌م سووده گرنگانه‌ی هه‌یه: 1- قه‌یسی ده‌بێته هۆی پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێزكردنی بینین و خۆپاراستن له شه‌وكوێری و نه‌خۆشی پوكانه‌وه‌ی هه‌ندێك خانه‌ی بیلبیله‌ی چاو له به‌ساڵاچووه‌كاندا، چونكه شه‌ش ده‌نك قه‌یسی به‌شی پێداویستی ڕۆژانه‌ی ڤیتامین A تێدایه. 2- ده‌بێته هۆی پاراستن له نه‌خۆشی دڵ وه‌ك جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سكبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ دابه‌زینی كولیسترۆڵی خراپ له خوێندا. 3- قه‌یسی بۆ به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و پاراستنی ته‌ندروستی شانه‌و خانه‌كانی به‌سووده. 4- ده‌بێته هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌گرتن لێی و چالاككردن و پاككردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراویه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی غازات. 5- چاره‌سه‌ری كه‌می مادده‌ی ئاسن و كه‌مخوێنی ده‌كات. 6- یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات له‌كاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌وی. 7- ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی مووه‌كانی قژو پاراستن له سپیبوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ. 8- پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌شبوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپكه‌و سیسی ده‌موچاو. 9- ده‌بێته هۆی پاراستن له نه‌خۆشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك. 10- رێگریكردن له چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی جگه‌رو سیه‌كان و سورێنچك. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure