23/6/2018 10:12 AM

دادگا هه‌ره‌شه‌ی ده‌ستگیر كردنی ده‌كات

هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجلینا جولی ئه‌كته‌ر و برات پیت دوای جیابوونه‌وه‌یان كێشه‌ی گرتنه‌ئه‌ستۆی منداڵه‌كانیان هه‌یه‌، به‌ڵام دادگای ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ر شه‌ش مانگ جارێكی بۆ داناون بۆ چاودێریكردنی منداڵه‌كانیان، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌نجلینا جولی ده‌كرێت به‌ به‌ندكردن ئه‌گه‌ر پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی دادگا نه‌بێت.
ئه‌ستێره‌ی دیاری ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجلینا جولی ڕێگه‌ نادات منداڵه‌كانی له‌ ماڵه‌كه‌ی برات پیت بمێننه‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ترسی نزیكبوونه‌وه‌ی منداڵه‌كانی له‌ باوكی كه‌ په‌یوه‌ندیان پته‌وتربێت و نه‌توانێت له‌ كۆتا دانیشتنی دادگادا منداڵه‌كان بۆ هه‌میشه‌ له‌لای خۆی بهێڵێته‌وه‌ و به‌یه‌كجاری له‌ده‌ستیان بدات.
به‌پێی دواین بڕیاری دادگابێت تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ منداڵه‌كان له‌لای ئه‌نجلینا ده‌بن، دواتریش به‌ درێژایی ماوه‌ی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌ی ئه‌نجلینا به‌ناوی « Maleficent 2» پێنج منداڵه‌ بچوكه‌كه‌ی له‌لای برات پیت ده‌مێننه‌وه‌، هه‌روه‌ها منداڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی مادۆكس خۆی ده‌توانێت هه‌ڵبژاردن بكات له‌لای كامیان بمێنێته‌وه‌ دایكی یاخود باوكی.
مانه‌وه‌ی منداڵه‌كان له‌لای ئه‌نجلینا و ڕێگه‌نه‌دانی به‌ چوون بۆلای برات پیتی باوكیان زیان به‌ كه‌یسه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت له‌ دادگا و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ندكردنی لێبكرێت.
«ئه‌نجلینا جولی» ئه‌كته‌ری ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵان، ساڵی ٢٠١٦ له‌ «برات پیت» ئه‌كته‌ری ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵان په‌یوه‌ندی هاوسه‌رییان تێكچوو له‌ ساڵی ٢٠١٧ له‌ دادگا جیابوونه‌وه‌، خاوه‌نی دوو منداڵی خۆیانن، ھه‌روه‌ھا به‌خێوكردنی چوار منداڵی دیكه‌یان له‌ ئه‌ستۆگرتووه‌.

خاك- ئاژانسەكان






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved