24/6/2018 09:05 AM

تایەی هاوینە بۆ ئۆتۆمبێلەكانتان بەكاربهێنن

تایەی هاوینە بە شێوەیەك دیزاین كراوە كە گونجاو بێت بۆ كەشوهەواو بارودۆخی گەرم و كۆمەڵێك تایبه‌تمه‌ندی هەیە كە لەگەڵ بارودۆخی ڕێگاكاندا دەگونجێت لە هاویندا.

تایە هاوینەكان بە ماددەیەكی نەرم دروستدەكرێت كە بتوانێت باش لەگەڵ زەوییەكەدا لێكخشان بكات‌ و یەكبگرێت بۆ شكانەوە كورتەكان، كاتێك پلەی گەرمی لە حەوت پلەی سەدی كەمتر بێت پێكهاتەی ڕێگاكان ڕەقتر دەبن‌ و تایەكان كەمتر كاریگەر دەبن، كاتێكیش پلەی گەرمی لە حەوت پلەی سەدی زیاتر بێت بەكارهێنانی تایە هاوینەكان باشترینە.

بۆچی باشترە تایەی هاوینە هەڵبژێرین؟
زۆربەی ئۆتۆمبێلەكان وەك ستانداردێك تایەی هاوینەیان بۆ دانراوە، ئەگەر گۆڕیوتە بۆ تایەی زستانە باشترە بیرت بێت كە بیكەیتەوە بە تایەی هاوینە كاتێك پلەی گەرمی دەگاتە حەوت پلەی سەدی بەتایبەت لە مانگەكانی نیسان بۆ تشرینی یەكەم. 

تایە هاوینەكان باشتر لە تایە زستانەكان و بە شێوەیەك دروستكراوە پەیوەندی دروستبكات لەگەڵ زەویەكە، واتە زیاتر لێكخشان دروستدەكات لەگەڵ ڕێگاكە، ئەمەش توانای كۆنتڕۆڵكردن و لێخوڕین باشتر دەكات.


خاك - ترافیك ئێف ئێم




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved