به‌هۆی ئه‌وه‌ی له وه‌رزه‌كانی به‌هارو هاویندا جلوبه‌رگ كه‌متر ده‌پۆشیت شێوه‌ی جه‌سته‌ت زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، ههربۆیهپێش نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزانه هه‌وڵده‌ده‌ین ورگ دابه‌زێنین، بۆ دابه‌زاندی ورگ یان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوسانی ورگ چه‌ند رێنماییه‌كمان بۆ ئاماده‌كردوون: 1- هه‌وڵبده ئه‌وجۆره خواردنانه مه‌خۆ كه ورگ ده‌ئاوسێنن وه‌ك كاڵه‌ك و فاسۆلیا، هه‌روه‌ها ئه‌و ساردهمهنیانه مه‌خۆره‌وه كه مادده‌ی گازیى تێدایه. 2- له‌ماوه‌ی رۆژێكدا 4 بۆ 5 ژه‌م به‌كه‌می نان بخۆ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی 3 ژه‌م به‌تێری بخۆیت. 3- هه‌وڵبده به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆ نانبخۆیت، ئه‌گه‌ر پهلهبكهیت له‌كاتی نانخواردندا هه‌وا ده‌چێته ناو گه‌ده‌وه، به‌وشێوه‌یه هه‌ست به ئاوسانی ورگ ده‌كه‌یت. 4- هه‌وڵبده 2 كاتژمێر پێش نوستن نان نه‌خۆیت، چونكه له‌كاتی نوستندا به‌پێی پێویست خواردن هه‌زم نابێت. 5- هه‌وڵی ئه‌وه‌بده شله‌مه‌نی زۆر بخۆیت.
خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure