24/6/2018 09:31 AM

ئاگادارییه‌ك بۆ رۆژنامه‌نوسانی سلێمانی

لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ئه‌ندامه‌كانی ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 25-6-2018 تیمی ئاسیاسێڵ له‌ باره‌گای لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ سه‌عات 9:0ی به‌یانیه‌وه‌ تا 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بن بۆ ئه‌كتیڤكردنی سیمكارتی ئۆفه‌ره‌ نوێكه‌یان، له‌ 1:00 تا 2:00ی نیوه‌ڕۆ كاتی پشوو ده‌بێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌شه‌وه‌ كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان راگه‌یاندووه: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خوازیارن ببنه‌ خاوه‌نی ئه‌و سیمكارتانه‌، ده‌بێت ئه‌م پێداویستیانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.


* پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی
* فۆڕمی خۆراك یان كارتی زانیاری
* بڕی 7.250 حه‌وت هه‌زارو دووسه‌دو په‌نجا دینار به‌بێ باقیات.. واته‌ ورده‌
* بۆ رۆژنامه‌نووسانی بیانی كارتی نیشته‌جێبوون (ئیقامه‌) پێویسته‌

وتیشی: پێویسته‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌و ئۆڤه‌ره‌ به‌شداربن، ئابونه‌وه‌ی ساڵانه‌یان له‌كاتی خۆیدا دابێت، یان كاتێك دێن سیمكارته‌كه‌ وه‌رده‌گرن ئابونه‌كه‌ بده‌ن، چونكه‌ ئه‌و ئۆڤه‌ره‌ ته‌نها ئه‌ندامانی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

سووده‌كانی سیمكارته‌كه‌: 
مانگانه‌ ته‌نها به‌ 6000 دینار پڕده‌كرێته‌وه‌..
رۆژانه‌ قسه‌كردن بۆ ناو تۆڕی ئاسیاسێل خۆڕاییه‌
مانگانه‌ دوو سه‌عات بۆ تۆڕه‌كانی تر
مانگانه‌ 1 یه‌ك گێگا بایت ئینته‌رنێت بێ به‌رامبه‌ره‌

ناونیشانی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
به‌ختیاری/ كۆڵانی 11/ گه‌ڕه‌كی 109/ خانوی ژماره‌ 20
به‌رامبه‌ر باخچه‌ی مناڵانی په‌ری
ژماره‌ ته‌له‌فۆنی باره‌گا 05331909580


خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved