بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی سعودیه بۆ ڕێگه‌پێدان به ژنان بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێری بكه‌ن كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و له‌ڕۆژی 24-6-2018ـه‌وه ژنانی سعودیه ده‌توانن شۆفێری بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه تائێستا سعودیه یه‌كه‌مین وڵات بوو كه ژنان بۆیان نه‌بوو شۆفێری بكه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژنانی سعودیه خۆیان فێری شۆفێری ده‌كه‌ن و به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا نزیكه‌ی دوو هه‌زار ژن مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌رده‌گرن. به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌شه‌وه سه‌دان ژنی ئه‌و وڵاته به خۆشی ده‌ربڕین و ئاهه‌نگ گێڕانه‌وه ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌هێننه ده‌ره‌وه‌و شۆفێری ده‌كه‌ن و خۆشی خۆیان ده‌رده‌بڕن. جێی باسه، حكومه‌تی سعودیه ده‌یه‌وێت زه‌مینه بۆ ئازادی و به‌شداریكردنی ژنان له چالاكییه مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر بكات، هه‌ربۆیه ڕێگه‌یدا به ژنان شۆفێری بكه‌ن و له‌مه‌ودواش ژنان ده‌توانن سه‌ردانی یاریگاكان بكه‌ن بۆ بینینی یارییه وه‌رزشییه‌كان. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure