سووده‌كانی شوتی: * شوتی میوه‌یه‌كی وه‌رزییه‌و توانای شیداركردنی جه‌سته‌ی هه‌یه. * به‌رگری له گه‌رما ده‌كات رێژه‌یه‌كی باش پۆتاسیۆم و سۆدیۆمی تێدایه. * بۆ چالاككردنی مێشك به‌سووده‌و ترشی فۆلیكی تێدایه كه خانه‌كانی جه‌سته به‌هێز ده‌كات. * یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ده‌دات و چه‌ندین سوودی تریشی هه‌یه. له‌باره‌ی شه‌رتكردنی شوتی له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه، له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك به سایتی خاك-ی راگه‌یاند: شه‌رتكردنی شوتی هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه، چونكه ئه‌و چه‌قۆیه‌ی به‌كاردێت بۆ شه‌رتكردنی شوتی هه‌موو جارێك ناشۆردرێت. وتیشی: به‌هۆی شیرینییه‌كه‌شیه‌وه مێش به چه‌قۆكه‌وه ده‌نیشێته‌وه كه سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی میكرۆب و پاشه‌ڕۆی پیسی و به‌كتریایه بۆ چه‌قۆكه‌و له چه‌قۆكه‌شه‌وه بۆ شوتییه‌كه، بۆیه باشتره شوتی شه‌رت نه‌كرێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure