یه‌كێك له ناوچه گه‌شتیارو گرنگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ناوچه‌ی زرێباره، كه به ده‌ریاچه‌ی زرێبار ناسراوه. بوونی ئه‌م شوێنه وایكردووه ناوچه‌كه ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بۆ داهاتی ئه‌و ناوچه‌یه، سروشتی ئاوه‌كه‌شی پێكهاته‌ی ئاوی شیرینه‌و سنوره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته 3 كیلۆمه‌تر رۆژئاوای شاری مه‌ریوان. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه، ئاوی ئه‌م رووباره سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌بنی خۆیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت به‌بی ئه‌وه‌ی ئاوی هیچ ده‌ریاچه‌یه‌ك یان رووبارێكی تر بڕژێته ناوی. به‌رزی له‌ئاستی رووی ده‌ریاوه 1290 مه‌تره‌و درێژییه‌كه‌ی 8 كیلۆمه‌تره‌و پانییه‌كه‌شی 6 كیلۆمه‌تره وپێوانه‌كه‌ی 720 هیكتار ئاو ده‌گرێت و قوڵایی به‌ڕێژه‌ی 22 ملیۆن مه‌تره‌و زۆرجار به‌هۆی زۆری رێژه‌ی بارانبارینی زۆره‌وه به‌رزده‌بێته‌وه تاوه‌كو 45 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌یه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی رۆژانه به‌هۆی سروشته جوانه‌كه‌یه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار رووی تێده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی ساتێكی خۆش. سه‌باره‌ت به ناوی زرێبار له سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا به چه‌ندین شێوه باسی لێوه كراوه، به‌ڵام تائێستا نه‌سه‌لمێنراوه ناوه‌كه‌ی بۆچی و چۆن لێنراوه. هه‌روه‌ها هه‌ندێك سه‌رچاوه به چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز باسی لێده‌كه‌ن و مێژوونووسان كۆك نین له‌سه‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ناوه‌كه بدۆزنه‌وه. هه‌ندێك له شاعیرانی كلاسیك زۆر به‌جوانی وه‌سفی زرێبارو جوانیه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، له‌وانه حه‌زره‌تی مه‌وله‌وی له به‌یتێكیدا وه‌ها وه‌سفی ده‌كات: ساتێك قافڵه‌كه‌ت ساكن كه سه‌یر بۆیه عه‌رزێ دێرم ئۆغرت خێر بۆ گێجی زرێبار هه‌رسم مه‌وج وه‌رده‌نسارای مه‌ریوان ته‌مام هه‌ڕ كه‌رده‌ن بازش هه‌ناسه‌م، سوب وه‌نه‌ش ده‌رۆیه‌خ كه‌رۆ، قه‌تار ئاسان بوویه‌رۆ هه‌روه‌ها ناری شاعیریش له نامه‌یه‌دا بۆ شیخی نه‌مر ده‌ڵێت: من غه‌رقی زرێباری خه‌می تۆ بم له بێلووداله ناڵه‌و شیوه‌ن و ده‌ردو خه‌می ئه‌غیارو یارم چی خاك – هاوكار ئه‌سكه‌نده‌ر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure