له ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك، له سه‌رای سلێمانی ئاهه‌نگێك سازده‌كرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ئه‌مڕۆ 26-6-2017 سه‌عات 7:00ی ئێواره له سه‌رای سلێمانی ئاهه‌نگێكی شایسته بۆ ساڵرۆژی كۆچیی دوایی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك سازده‌كات به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان (ناسری ره‌زازی، ئیحسان زیره‌ك، كاروانی نه‌ی، دڵشاد سه‌ڵاح داوده). هاوكات هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا پێشانگایه‌كی هونه‌ری فۆتۆگرافی و پێشانگایه‌كی خۆشنووسی و جلوبه‌رگ ده‌كرێته‌وه. حه‌سه‌ن زیره‌ك له 29ی 11 ساڵی 1921 له شاری بۆكان له‌دایكبووه‌و له رۆژی 26-6-1072 هه‌ر له شاری بۆكان كۆچی دوایی كردووه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure