1- ئامێرێك هه‌یه كه ده‌توانرێت بۆ هه‌میشه‌یی جێگه‌ی دڵ بگرێته‌وه. ته‌نها كاریگه‌ری لاوه‌كیش كه هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه لێدان واته ترپه‌ی نیه. "ئه‌مه بۆ كه‌پڵی ئه‌و كچه باشه كه كوڕه‌كه پێیوتبوو: دڵه‌كه‌م حه‌زده‌كه‌م له‌سه‌ر سنگم بتخه‌وێنم، كه‌چی له‌باتی سوپاس و پێ‌زانین وتبووی: ئاخر ئه‌ترسم ترپه‌ترپی دڵت خه‌وم لێبزڕێنێت!!!!" 2- ئه‌گه‌ر بڕێكی كه‌م ئه‌لكهول بكه‌یته سه‌ر دووپشكێك، شێخی نامێنێت و به‌خۆیه‌وه ده‌دات و خۆی ده‌كوژێت. 3- ئه‌گه‌ری لێدانی پیاو له‌لایه‌ن هه‌وره بروسكه‌وه شه‌ش ئه‌وه‌نده له ئه‌گه‌ری لێدانی له‌لایه‌ن ژنه‌وه زیاتره. "لێره‌وه ره‌نگه بتوانین بڵێین رێكخراوی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان زیاده‌یه‌و پێویست ناكات!" 4- له ساڵی 1986 بزنێكی بیره‌خۆر وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی شارێكی بچوكی ویلایه‌تی ته‌كساس هه‌ڵبژێردرا. 5- خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ڕووی سێكسكردنی ژنێك له‌گه‌ڵ زۆرترین پیاودا له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا، ژنه ئه‌كته‌ری فیلمی پۆرنۆگرافی لیزا سپاركسه. ئه‌م ژنه له 16-10-2014 له‌كاتی فێستیڤاڵێكی په‌یوه‌ندیداردا له پۆڵه‌ندا، ته‌نها له ماوه‌ی كه‌متر له 12 سه‌عاتدا سێكسی له‌گه‌ڵ 919 پیاودا كردووه. "ره‌نگه ئه‌وه‌ی له‌مه زیاتر توشی شۆكت بكات ئه‌وه بێت كه سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌م ژنه ماوه‌ی زیاتر له 18 ساڵه به خۆشحاڵییه‌وه هاوسه‌ری یه‌ك پیاوه‌و له ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه كه ئه‌وكاته مێرده‌كه‌ی 20 ساڵ بووه، هاوسه‌رگیریان كردووه.. دیاره مێرده‌كه‌ی ده‌سودڵی زۆرباشه، نایه‌وێت كێكه‌كه‌ی ته‌نها بۆ خۆی بێت!!!" 6- خوان مانوێڵ دی رۆساس كه دیكتاتۆرێك بوو له ئه‌رجه‌نتین، هاوژینێكی هه‌بوو، هه‌رچه‌نده دووگیان بوو و ته‌مه‌نی سكه‌كه‌ی هه‌شت مانگ بوو، به‌ڵام به تۆمه‌تی "پێشێلكردنی پیرۆزییه‌كان" به ده‌ستڕێژی گوللـه ئیعدامی كرد. "كه‌واته جارێكی‌تر سه‌لمێنرایه‌وه كه مرۆڤ دڕنده‌ترین زینده‌وه‌ره!" 7- كاتێك پیاوێك سه‌رنجی خانمێك راده‌كێشێت، خانمه‌كه به تۆنێكی به‌رزتر له ئاسایی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات. 8- ئه‌مانوڵڵا خان كه له ساڵی 1919 تا 1929 پادشای ئه‌فغانستان بووه، جارێك له وتارێكی گشتیدا وتی: ئیسلام واجبی نه‌كردووه له‌سه‌ر خانمان كه لاشه‌یان داپۆشن یان هیچ جۆره حیجابێكی تایبه‌ت له‌به‌ربكه‌ن.. له كۆتایی ئه‌و وتاره‌دا ژنه‌كه‌ی كه شاژنه سوره‌یا بوو، حیجابه‌كه‌ی به به‌رچاو خه‌ڵكه‌وه له‌به‌ر خۆیدا دڕی!!!! "پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه لێره‌دا ئه‌مه‌یه: تۆ وه‌ك لیبراڵچی و دیموكراسیخوازێك حه‌زت ده‌كرد ئاماده‌ی ئه‌وكاره دیموكراسییه‌ی ئه‌و خانمه بویتایه؟!!!" 9- كاتێك مه‌كینه‌ی دروومان داهێنرا، مشتومڕی نایه‌وه‌و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه ئه‌م ئامێره وروژێنه‌رێكی سێكسی توندی خانمانه. 10- لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له سوید له‌سه‌ر 3500 خانم كه مه‌مكیان گه‌وره كردووه‌و هۆكاری مردنیان ئه‌نجامدراوه، ده‌ریخستووه كه ئه‌گه‌ری خۆكوشتنی ئه‌وجۆره كه‌سانه سێ ئه‌وه‌نده له كه‌سانی ئاسایی زیاتره. 11- زانست سه‌لماندویه‌تی له‌به‌ركردنی كراسی سپی كه دیوی پێشه‌وه‌ی حه‌رفی T له‌سه‌ر بێت له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، پیاوه‌كه به‌ڕێژه‌ی 10% زیاتر سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت لای خانمان. 12- 35%ی ئه‌و خانمه سعودیانه‌ی له زینداندان، هۆكاری زیندانیكردنیان ئه‌وه‌یه كه هیچ پیاوێك به‌خێویان ناكات. 13- به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ساڵی 2012، خانمانی هاوسه‌ردار له هاوتا هاوسه‌رگیری نه‌كردووه‌كانیان زیاتر ده‌خۆنه‌وه. به‌ڵام ئه‌م زانیارییه بۆ پیاوان پێچه‌وانه‌یه. 14- جێت لی ئه‌ستێره‌ی بواری نواندن و هونه‌ری جه‌نگی، كاتێك منداڵ بوو له‌لایه‌ن ریچارد نیكسۆن سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكاوه داوای لێكرا ببێته بۆدیگاردی تایبه‌تی خۆی. له وه‌ڵامدا وتی: من نامه‌وێت پارێزگاری له‌هیچ تاكێك بكه‌م. كاتێك گه‌وره ده‌بم ده‌مه‌وێت به‌رگری له یه‌ك ملیار رۆڵه‌ی وڵاته‌كه‌م بكه‌م. 15- كۆتا وته‌ی ژیانی لیۆناردۆ داڤێنشی به‌و هه‌موو شان و شه‌وكه‌وت و داهێنانه‌وه، ئه‌مه بوو: من خراپه‌م به‌رامبه‌ر به خوا‌و مرۆڤایه‌تی كردووه، چونكه له ژیانمدا شتی زۆر كه‌مم كردووه. "ئه‌ی ده‌بێت مرۆڤه بێسووده‌كان چی بڵێن له‌سه‌ره‌مه‌رگدا!!!" 16- كۆتا قسه‌ی ژیانی نۆرمان دۆگلاس كه نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی به‌ریتانیا بوو، ئه‌مه بوو: ئه‌و ژنه راهیبه رسوایانه‌م له‌كۆڵكه‌نه‌وه. "ده‌وه‌ره پیاوه‌تی بكه. ره‌نگه عاقیبه‌تشه‌ڕ بووبێت ئه‌گینا ئه‌و راهیبانه كاتێك ده‌چنه‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ره‌مه‌رگدان رۆڵی مه‌لای لای خۆمان ده‌بینن كه داوای لێده‌كه‌ن هاوتای شایه‌تومانه‌كه‌ی لای خۆمان بهێنێت و دوعای بۆ ده‌كه‌ن". 17- له ئوسترالیا جاڵجاڵۆكه هه‌یه كه هێنده گه‌وره‌یه ده‌توانێت مار بخوات. 18- ئه‌گه‌ر پێت وابێت سی ئای ئه‌ی زۆر شه‌ریفه، ئه‌وا گا به گونا ئه‌ناسیت، له‌كاتێكدا پێویسته گا هه‌ر به كه‌للـه‌یدا بناسرێته‌وه. له ساڵی 1962 ئه‌و ده‌زگا ئه‌مریكییه 14 هه‌زار كیس شه‌كری كوبی ژه‌هراوی كرد‌و ناردی بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران. 19- بۆچی له‌كاتێكدا توڕه ده‌بیت ده‌موچاوت سورهه‌ڵده‌گه‌ڕێت و ده‌بێت به ته‌ماته‌ی شله؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا دڵت به خێرایی لێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی زیاتر بڕوات بۆ ماسولكه‌كانت و ئاماده‌ت بكات بۆ شه‌ڕ. "باشه كاكه؟!! ده وه‌ره دڵت به‌دڵت خۆشبێت!! له‌بری ئه‌وه‌ی هێورت بكاته‌وه، رۆڵی كوڵه‌فیتنه ده‌بینێت و زیاتر هانت ده‌دات!. ده‌ركه‌وت دڵیش به‌شی خۆی بێناموسه‌و ده‌یه‌وێت بتدا به قه‌ڵبه‌یه‌كدا!!!" 20- هاوسه‌ران تا زیاتر خه‌رجبكه‌ن له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری و ئه‌ڵقه‌ی ده‌زگیرانداری، ئه‌گه‌ری جیابونه‌وه‌یان زیاتره. "ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه مرۆڤ هه‌رچه‌نده زۆر خه‌رجبكات، دواتر ده‌بیستێت كه فڵانه كوڕ ئۆفه‌رێكی زیاتری داوه‌ته هاوژینه‌كه‌ی و له‌مه‌وه ئۆفه‌ره‌كه‌ی خۆی له‌به‌رچاو ده‌كه‌وێت!!!" 21- ئه‌و كه‌شتیانه‌ی نێردران بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیانی كاره‌ساتی كه‌شتی تایتانیك ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر ته‌رمیان بینی كه زیاتر بوون له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ پاراستنی ته‌رمه‌كان له‌تێكچوون پێیانبوو، بۆیه بڕیاریاندا ته‌نها ته‌رمی سه‌رنشینه پله‌یه‌كه‌كانی كه‌شتییه‌كه هه‌ڵبگرنه‌وه چونكه پێویستبوو ناسنامه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به رووخساریاندا بناسرێنه‌وه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكی له‌سه‌ر عه‌قاراته زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌دا. 22- پاش ئه‌وه‌ی پیاوێكی كه‌نه‌دی به‌ناوی جۆن ویڵسن ئه‌و سندوقه تایبه‌ت به گواستنه‌وه به كه‌شتییه‌ی به ته‌نها چوار سه‌د دۆلاری ناسك كڕیبوو و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ وه‌ك پرد به‌كاریهێنابوو، له ساڵی 2009 پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و سندوقه‌ی كرده‌وه سه‌یریكرد مه‌كینه‌یه‌كی كه‌شتی جه‌نگی تێدایه كه به‌هاكه‌ی دوو ملیۆن دۆلاره واته ته‌نها دوو سه‌د ده‌فته‌ری ناسك بوو.
خاك - وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی سه‌رچاوه: كتێبی والینامه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره/ چاپی نۆیه‌م/ زانیاری ژماره 2750 تا 2771
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure