26/6/2018 09:43 AM

جه‌واهر دی، یه‌كێك له‌ گونده‌ خۆشه‌كانی ئێران

یه‌كێك له‌ گونده‌ ناوازه‌و جوان و خۆشه‌كانی باكووری ئێران و شاری رامسه‌ر بریتییه‌ له‌ گوندی (جه‌واهر دی).

دووری ئه‌م گونده‌ له‌ شاری رامسه‌ره‌وه‌ 25 كیلۆمه‌تره‌و به‌رزییه‌كه‌ی 2000 مه‌تره‌ له‌ ئاستی رووی ده‌ریاوه‌، به‌ قه‌دپاڵی چیایه‌كی به‌رزدا دروستكراوه‌ كه‌ به‌ (مه‌مله‌كه‌تی هه‌وره‌كان) ناسراوه‌. هه‌روه‌ها جوانی سروشتی ئه‌م ناوچه‌یه‌ وایكردووه‌ گه‌شتیارێكی زۆر رووی تێبكه‌ن.

ئاو و هه‌وای ئه‌م گونده‌ هه‌میشه‌ پله‌ی گه‌رمی تێدا نزمه‌، به‌پێی توێژینه‌وه‌ی زانایانی بواری كه‌شوهه‌وا وا پێشنیاركراوه‌ زۆرجار ئاستی هه‌وره‌كان نزمده‌بنه‌وه‌ بۆناو ماڵه‌كان، كه‌ بینینی ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن.

خاك – هاوكار ئه‌سكه‌نده‌ر








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved