26/6/2018 10:19 AM

یاریزانه‌كانی ریاڵ مه‌درید له‌ مۆندیال چی ده‌كه‌ن؟

ئه‌ستێره‌كانی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیان به‌شداری جامی جیهانی ناكه‌ن، ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماوه‌یه‌ك پشوو پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ له‌ 18ی ئابی داهاتوو.

له‌نێو لیستی تیمی یه‌كه‌می پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا ته‌نها 15 یاریزان به‌شداری مۆندیالن، له‌كاتێكدا ئه‌وانی تر سه‌رقاڵی گه‌شتكردنن له‌گه‌ڵ هاوڕێ و دۆست و خێزانه‌كانیان بۆ به‌سه‌ربردنی كات دوور له‌ یاریگاكان.

وێلزی گاریس كاته‌كانی به‌ یاری گۆڵفه‌وه‌ به‌سه‌رده‌بات، هه‌روه‌ها كه‌ریم به‌نزیمای فه‌ره‌نسی دوورخراوه‌ له‌ لیستی پێكهاته‌كان كاته‌كانی له‌نزیك كه‌نار ده‌ریا به‌سه‌رده‌بات، هه‌ردوو یاریزان سیۆ هێرناندیزو دانی كابایۆسی ئیسپانی به‌ جانتاكانیانه‌وه‌ به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی دوورگه‌ی ماڵدیف به‌ڕێكه‌وتن.

هه‌روه‌ها ماركۆس یۆرتنی وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ یاری له‌گه‌ڵ فیلێكدا ده‌كات ناوی وڵاته‌كه‌ی نه‌نوسیوه‌ به‌ڵام له‌ ئاسیایی ده‌چێت.

بۆرخا ماریۆراڵ سه‌رقاڵی یارییه‌ ئاویه‌كانه‌، له‌كاتێكدا كه‌ لۆكا زێدا كوڕی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری پێشووی یانه‌كه‌ زه‌ینه‌دین زێدان له‌گه‌ڵ براكانی به‌ره‌و دورگه‌ی ئیبیزای ئیسپانی به‌ڕێكه‌وتن.


خاك - سیڤا ئازاد
س: سكای نیوز عربیه‌











created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved