26/6/2018 10:29 AM

زاناكان: نه‌خۆشی شه‌كره‌ نیشانه‌ی زوو دركپێكردنی شێرپه‌نجه‌یه‌

زانایانی په‌یمانگای نیشتمانی بۆ گرێ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی جۆری دووی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس دوو هێنده‌ ده‌بێت.

زاناكان لێكۆڵینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر زانیاری و مێژووی زیاتر له‌ 50 هه‌زار نه‌خۆش كردووه‌ له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1993_2013 كه‌ سێ له‌سه‌ر چواری توشبووانی جۆری دووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن.

ده‌رئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ریانخستووه‌ 128 كه‌س له‌ توشبووانی شه‌كره‌و 280 له‌ توشنه‌بووان، توشی شێرپه‌نجه‌ بوون، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه‌ توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ سێ ساڵ پاش توشبوونیان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ توشی شێرپه‌نجه‌ بوون.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كان مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌ڕێژه‌ی 2.3% له‌لایه‌ن توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ زیاتره‌ به‌ به‌راورد به‌ كه‌سێكی ته‌ندروست.

ده‌ریشكه‌وتووه‌ توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوو جگه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هیچ جۆره‌ گرێیه‌كی تره‌وه‌ نیه‌.

بۆیه‌ لێكۆڵه‌ره‌وان هۆشداری ده‌ده‌ن توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوو به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری ورددا بن سه‌باره‌ت به‌ شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس.
 
خاك - سیڤا ئازاد
س: لیبانۆن توده‌ی




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved