كۆمپانیایه‌كی جلوبه‌رگی ئه‌مریكی گورزێكی توندی روبه‌ڕووی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا میلانیا تره‌مپ كرده‌وه، ئه‌ویش به به‌رهه‌مهێنانی چاكه‌تێك ده‌سته‌واژه‌ی (من گرنگی پێده‌ده‌م ئه‌ی تۆ؟) وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ چاكه‌ته‌كه‌ی میلانیا كه له‌سه‌ری نوسرابوو (من گرنگی پێ ناده‌م ئه‌ی تۆ؟) له‌كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ لای منداڵه په‌نابه‌ره جیاكراوه‌كان له دایك و باوكیان. ئێما ماكلرۆی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "وێلدفانگ" بۆ جلوبه‌رگ له پۆرتلاند ویلایه‌تی ئۆریگۆن وتی: سه‌رجه‌م قازانجی ئه‌و چاكه‌تانه كه هه‌ریه‌كێكی نرخی 98 دۆلاره، ده‌به‌خشرێت به رێكخراوێك داكۆكی له مافی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌و په‌نابه‌ره‌كانی ته‌كساس ده‌كه‌ن. میلانیا رۆژی پێنجشه‌ممه له‌كاتی سه‌ردانیكردنی ناوه‌ندی داڵده‌دانی منداڵه په‌نابه‌ره‌كان ئه‌و چاكه‌ته‌ی له‌به‌ردابوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان شه‌پۆلێك توڕه‌یی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا. وته‌بێژی میلانیا ره‌تیكرده‌وه ئه‌و چاكه‌ته هیچ په‌یامێكی شاراوه‌ی له‌پشته‌وه بێت، له‌كاتێكدا تره‌مپ له تویتێكدا له تویته‌ر نووسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و چاكه‌ته نوسراوه مه‌به‌ست له هه‌واڵه درۆینه‌كانه. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز عربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure